سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى عوزێمى سه‌ر به شارى دیاله ئاشكراى ده‌كات، به‌هۆى پاره‌ى زۆری كاره‌باوه، خه‌ڵكێكى زۆر له جووتیاران ناچارى كۆچكردن ده‌بن.
محه‌مه‌د زه‌یفان عوبه‌یدى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌دێى عوزێمى سه‌ر به شارى دیاله له لێدوانێكى بۆ "سۆمه‌ریه نیوز" ئاشكراى كردووه، پسووله‌ى كاره‌با جووتیارانى ناچار كردووه بیر له كۆچكردن بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ته‌نیا دواى چه‌ند مانگێك له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كێڵگه‌كانى خۆیان.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئه‌نجوومه‌نى عوزێم ده‌ڵێ، "چه‌ند مانگێكه جووتیاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كانى خۆیان له كێڵگه، كه‌چى پسووله‌ى كاره‌بایان بۆ ره‌وانه كراوه كه كه‌مترین پسووله‌ى كرێى كاره‌با شه‌ش ملیۆن دینار و هه‌ندێكیان ده‌گات به 19 ملیۆن دینار".
محه‌مه‌د زه‌یفان دووپاتى ده‌كاته‌وه كه زانیاری‌یان هه‌یه زۆر له جووتیاره‌كان چه‌ند مانگێكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كێڵگه، بۆیه نووسینى ئه‌و پاره زۆره جێى سه‌رسامییه‌وه ده‌ڵێ، "نازانین ئه‌م پاره‌یه چۆن هه‌ژمار كراوه".
هه‌روه‌ها داوا له وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌كات روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه بدات، چونكه به گوته‌ى ئه‌و خه‌ڵكێكى زۆر بڕیاریان داوه ده‌ستبه‌ردارى كشتوكاڵ بن و جارێكى تر كۆچ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه فه‌رامۆش كراوه، كشتوكاڵه، ساڵانه به‌هۆى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى ئاسانكاریى بۆ جووتیاران و كردنه‌وه‌ى ده‌رگه به‌ڕووى به‌رهه‌مى ئێران كشتو‌كاڵى له عێراق لاواز كردووه.