وێنه‌ی منداڵێكی بچووك كه له ناو جانتای گه‌شتی باوكه ئاواره‌كه‌یدا دانراوه، له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و به یه‌كێك له تراجیدیترین وێنه‌ی جه‌نگه‌كانی ئه‌م دواییه داده‌نرێت.
له ناوچه‌ی غۆته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، به‌م دواییانه هێرشێكی سه‌ربازی زۆر قوڕسیان كرایه سه‌ر، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئاواره‌بوونی چه‌ندان هاوڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه، كه‌وتنه ژیانی برسێتی و ماڵوێرانییه‌وه.
هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچه‌یه، به پێ، پاس و پشتی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ ئاواره‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بوون، هه‌ندێك دیمه‌نی وا تراجیدیایان بۆ مێژوو تۆمار كردووه كه ئه‌سته‌مه هیچ چاوێكی كامێرا بتوانێت به ته‌واوی دیمه‌نه‌كان بۆ چاوی خه‌ڵك بگوازێته‌وه.
وێنه‌ی ئه‌و منداڵه‌ی له‌ناو جانتای باوكی‌دا دانراوه و له ناوچه‌ی غۆته‌وه ئاواره بوون، له ناو میدیاكاندا به ماوه‌یه‌كی كورت زۆر ده‌نگی دایه‌وه كه له لایه‌ن فۆتۆگرافه‌رێكی ئاژانسی ڕۆیته‌رزه‌وه گیرابوو.
ناوچه‌ی غۆته، عه‌فرین و چه‌ند شار و شارۆكه‌یه‌كی تری سووریا و خۆرئاوای كوردستان، ماوه‌یه‌كی زۆره له لایه‌ن چه‌كدارانی توركیاوه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، منداڵ و ژنانیان ئاواره كردووه، ته‌نانه‌ت ئاو، خۆراك و كاره‌بایان له ئاواره‌كانیش بڕیوه.
ئه‌م وێنه‌یه‌ی منداڵه‌كه‌ش كه یه‌كێكه له‌و ئاوارانه‌ی به‌ده‌ست بێ نانییه‌وه ده‌ناڵێنن، وه‌ك وێنه‌كه‌ی ئایلان كوردی ئه‌و منداڵه‌ی له‌سه‌ر لێواری ده‌ریای ئیجه خنكا، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگی داوه‌ته‌وه، به ناودارترین وێنه‌ی تراجیدیای ئه‌مساڵ دانراوه.