شه‌ڕی داعش و داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان، به‌یه‌كجار میوانخانه‌كانی بێ میوان كردوون. جاران كه به‌رنه‌ده‌كه‌وتن، ئێسته زۆر له كرێكاره‌كانیان ناردووه‌ته‌وه و هیوایان ته‌نیا به بۆنه‌كانه، تا تۆزی بێ بازاڕییان ڕاماڵێت. ئه‌وان كه بێ بازاڕی لوولی داون، كه‌میی كاره‌بایش خنكاندوونی و ئه‌و میوانخانانه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌یان كرێیه، بارگه‌یان پێچاوه‌ته‌وه.
شه‌ڕی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی و به‌و دواییه‌ش داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان، كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری كوردستان هه‌بووه. به‌ر له‌و گێژاوه، ساڵ به ساڵ ژماره‌ی گه‌شتیاران بۆ كوردستان زیاتر ده‌بوو. تا ئاستێك ساڵی 2013 سێ ملیۆن گه‌شتیار ده‌هاتنه كوردستان و ته‌نیا له نه‌ورۆزی ئه‌و ساڵه‌دا، ژماره‌ی گه‌شتیاران زیاتر له 400 هه‌زار كه‌س بوون. خه‌ڵك له هه‌موو شوێنێكه‌وه ڕووی تێ ده‌كردن.
گه‌شتیار كه داهاتی باش له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت، ئه‌وكات سه‌رت به‌هه‌ر میوانخانه‌یكدا ده‌كرد به نرخی زۆریش جێ نه‌بوو شه‌و تێیدا بمێنیته‌وه. ئه‌وه سه‌رنجی سه‌رمایه‌دارانی ڕ‌اكێشا و ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه‌ی تر به‌رزبوونه‌وه و له‌وانیشدا جێ نه‌ما..
كوردستان كه چاوه‌ڕێیی ملیۆنان گه‌شتیار بوو، ساڵی یه‌كه‌م و دووه‌می شه‌ڕی داعش، ژماره‌ی گه‌شتیاران له چه‌ند هه‌زارێك تێپه‌ڕی نه‌كرد. ئه‌وه‌ش هاواری به خاوه‌ن میوانخانه‌كان هه‌ستاند و زۆریان كرێكاره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه و ده‌رگه‌كانیان داخران. كه به پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كان، زیاتر له 100 میوانخانه له بێ كاری داخران. خۆئه‌وانه‌ی تریش به‌دیار میوانێك یان دووانه‌وه دانیشتن.
هه‌رچه‌نده له بێ میوانی نرخی مانه‌وه‌ی میوانخانه‌كان له نیوه زیاتر دابه‌زیوه و نرخی شه‌وێك مانه‌وه له میوانخانه‌یه‌كی چوارئه‌ستێره له 120 دۆلاره‌وه بووه 50 دۆلار، خۆ به 20 هه‌زاریش ده‌تتوانی شه‌وێك له میوانخانه‌یه‌كی سێ ئه‌ستێره ڕۆژ بكه‌یته‌وه كه پێشتر ئه‌گه‌ر جێیان هه‌بووایه 60 هه‌زار دینار بوو، كه‌چی ئه‌وه‌ش ژووره چۆڵه‌كانی پڕنه‌كردنه‌وه.
میوانخانه‌كان زۆرن و هه‌ریه‌كه‌یان به چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌ك به‌ره‌و ئاسمان به‌رز بوونه‌ته‌وه. زۆریان كرێكاره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردووه‌ته‌وه و ده‌رگه‌كانیان داخراوه. خۆئه‌وانه‌ی تریش به‌دیار میوانێك یان دووان دانیشتوون.
له 76 ژووره‌كه‌ی میوانخانه‌ی ئه‌ستێره‌ی هه‌ولێر كه له‌سه‌ر شه‌قامی شه‌ست مه‌تری هه‌ڵكه‌وتووه، ته‌نیا دوو ژووریان به‌كرێچووه. پاسه‌وان حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی ئه‌و میوانخانه‌یه، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "بازاڕ گه‌لێك خراپه و هیوایه‌كمان به نه‌ورۆزه". پاسه‌وان ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه كاری ئێسته‌ی میوانخانه له كوردستان ته‌نیا زیانه و پێی وایه هه‌ر میوانخانه‌یه‌ك له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له ٥٠هه‌زار دۆلار زیانی كردبێت.
ئه‌وان له‌به‌ر بێ میوانی كرێكاره‌كانیان كه‌م كردووه‌ته‌وه وئێسته كه كاره‌بای حكوومی كه‌مه، گرفتی بۆ ئه‌وان دروست كردووه و به ناچاری گازێكی زۆر بۆ دوو سێ ژوور ده‌سووتێنن. جگه له پاسه‌وان، به‌ڕێوه‌به‌ری میوانخانه‌ی فلاش لایت ده‌ڵێ، "میوان هه‌ر نه‌ماوه".
"وشه" له به‌دواداچوونه‌كه‌یدا سه‌ردانی چه‌ند میوانخانه‌یه‌كی تری كرد كه گوته‌ی هه‌مووان بێ بازاڕی بوو. چه‌ند میوانخانه‌یه‌كیش بێ میوانی ناچار به داخستنی كردبوون.
به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌ی چێشتخانه و میوانخانه‌كان، زیاتر له دوو هه‌زار میوانخانه و چێشتخانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌ستێره و دوو هه‌زار و 400ی میلی به‌بێ ئه‌ستێره له كوردستان هه‌ن، كه ئێسته‌زۆربه‌یان له‌به‌ر بێ میوانی، زۆر له كرێكاره‌كانیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كردووه‌ته‌وه. هه‌ر به‌پێی ئاماری كۆمه‌ڵه‌كه، زیاتر له 100 میوانخانه‌یان داخراون.
ڕه‌نگه كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری باشتر د‌رك به خراپی دۆخی میوانخانه‌كان بكه‌ن. ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی گه‌شتیاری كه ژماره‌یان 30 دانه‌ن، گه‌شتیار له ده‌ره‌وه دێنن و له‌ناوخۆیش گه‌شتیان هه‌یه.
یه‌ك له‌وانه كۆمپانیای "پاندا"یه بۆ گه‌شت كه له ده‌ره‌وه و خوارووی عێراق گه‌شتیار بۆ كوردستان دێنن. شێرزاد ئیبراهیم خاوه‌نی پاندا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌ر له‌و ئاڵۆزییه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌فتانه پاسێك گه‌شتیارمان ده‌هێنا، به‌ڵام ئێسته مانگی پاسێك كۆنابێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ "گرتنی ڕێی هه‌ولێر-كه‌ركووك، هێنده‌ی تر گه‌شتیاری كه‌م كردووه‌ته‌وه".
كه‌میی گه‌شتیار ٣٠% ینرخه‌كانیهێناوه‌ته‌خواره‌وه‌وجارانكه‌نرخییه‌كڕۆژ١٠هه‌زاردیناربوو،ئێسته‌سێهه‌زاریلێبووه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ژماره‌ی گه‌شتیارانی پاری ڕانه‌گه‌یاند، به‌ڵام نادر ڕۆستی گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، پار زیاتر له دوو ملیۆن گه‌شتیار ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
خاوه‌ن میوانخانه‌كان هیوایه‌كیان به نه‌ورۆزه، به‌ڵكو خۆر هه‌ڵبێت و ژووره تاریكه‌كانیان ڕووناك بكاته‌وه. ئه‌وان كه ئێسته به‌دیار میوانێك یان دووان ڕۆژ ده‌كه‌نه‌وه، كه‌میی كاره‌با گیرفانی به كڕینی گازوایلی مۆلیده‌كانیان به‌تاڵ كردوون و نادر ده‌ڵێ، "ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار هه‌وڵی زۆری له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با داوه تا شتێك بۆ میوانخانه و چێشتخانه و شوێنه گه‌شتیاره‌كان بپچڕێت، به‌ڵام هیچی پێ نه‌كراوه".
وشه/هه‌ولێر- چواس خالید