لە ئێران 11 مەرجی نوێ بۆ پاڵێوراوانی سەرۆك كۆماری دەستنیشان كران

:: PM:04:44:17/03/2018 ‌

ئەنجوومەنی چاودێری دەستووری ئێران كۆمەڵێك مەرجی نوێی بۆ پەسندكردنی مافی خۆپاڵاوتنی خەڵك بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەستنیشان كرد. بەشێك لەو مەرجانە لە دژی ریفۆرمخوازانە و بازنەی خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە لە ئێران هێندەی تر بەرتەسك دەكاتەوە.

جاران كەسەكە دەبوو پیاو بوایە و لە شیعەی ١٢ ئیمامی بوایە و باوەڕی قووڵی بە ویلایەتی فەقیه هەبوایە، بەڵام ئێستە جگە لەمانە دەبێت ١١ مەرجی تری هەبێت. یەكێك لەو مەرجانە بریتییە لەوەی هیچ گومانێكی لەسەر نەبێت لەوەی دەستی لە خۆپێشاندانەكانی ساڵی ٢٠٠٩ی ریفۆرمخوازانی ئێراندا نەبووە.

باڵی توندئاژۆی ئێران مەبەستیەتی بە تەواوی ئەوانە لە دەسەڵات دوور بخاتەوە كە بە سەوزەكان ناسراو بوون و لە ئێران ژمارەیەكی زۆری لایەنگریان هەیە.

لەو كەسایەتییەی بۆ سەرۆك كۆمار پێشتر دەستنیشان كرابوو، باسی لەوە دەكرد كەسێكی بڕوادار و حەكیم بێت، ئێستە شرۆڤەی زیاتری بۆ ئەم سیفەتانە كردووە و نووسیویەتی پێشتر ئەندامی هیچ كام لەو رێكخستنانە نەبێت كە ئێران پێشتر هەڵیوەشاندوونەتەوە.





وشە - سلێمان تاشان