ناکۆکیەکی تر لە نێوان عەبادی و مالیكی سەرهەڵدەدات

:: PM:05:52:17/03/2018 ‌


حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رەتی دەكاتەوە كار بۆ حكوومەتی زۆرینەی سیاسی بكات كە نووری مالیكی وەك بەشێك لە هەڵمەتی هەڵبژاردن درووشمی حكوومەتی زۆرینەی سیاسی بەرز كردووەتەوە.

لە رۆژی شەهیدی عێراقی، ئەمڕۆ شەموو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كە هاوكات سەرۆكی هاوپەیمانی (نەسرە)، داوای لە هەموو قەوارە و هاوپەیمانە سیاسییەكان كرد كار بۆ تەوافوقی سیاسی بكەن، روونی كردەوە وەك هاوپەیمانی (نەسر) لەگەڵ حكوومەتی زۆرینەی سیاسی نین و ئەمە دوورمان دەخاتەوە لە یەكتر وەك هەندێك كەسایەتی بۆ بەرژەوەندی خۆیان وەك درووشم بەرزی دەكەنەوە.

 عەبادی زیاتر گوتی، "بێ بوونی حكوومەتی زۆرینەی سیاسی و تەوافوق ناتوانین دووبارە ناوچە زیانلێكەوتووەكان ئاوەدان بكەینەوە، چونكە دەستێك هەیە دەیەوێت عێراق سەربخات و دەستێكیش دەیەوێت عێراق ەێران بكات، بۆیە پێویستمان بە تەوافوق هەیە".

لەگەڵ زۆرینەی سیاسی داین ئەگەر ئامانجەكانی تەوفواقی سیاسی بەدەست بێنێت نەك زۆرینەیەكی سیاسی بۆ بەرژەوەندی كەسی. عەبادی وای گوت، ئەوەشی خستە ڕوو "عێراقییەكان بە یەكگرتوویی سەركەوتوو بوون لە شكست پێهێنانی داعش، بۆیە دەمانەوێت بە یەكگرتووییش سەركەوتوو بین لە دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكان، دەمانەوێت عێراقێكی بەهێز دامەزرێنین لە ناوچەكەدا".
 

لێدوانی عەبادی بۆ حكوومەتی تەوافوقی سیاسی لە كاتێكدا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نووری مالیكی درووشمی هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە ژێر ناونیشانی زۆرینەی سیاسی و بەگژداچوونەوەی پشك پشكێنە و تائیفەگەرایی راگەیاند بوو.

سەرچاوە/ بەغداد نیوز


وشە - فه‌رمان سادق