خانمه پێشكه‌شكاری كورد "شارا ئیبراهیم"، له نوێترین پۆستیدا وێنه‌كانى خۆی له‌ناو پاركى شه‌هید سامى عه‌بدوڕه‌حمان له هه‌ولێر له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بڵاو كردووه‌ته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسامن به جوانییه‌كه‌ی و ستایلی جلوبه‌رگه‌كه‌ی.
شارا ئیبراهیم، دوای ده‌ركه‌وتنی له نوێترین وێنه‌ی خۆی، له‌سه‌ر وێنه‌كانى نووسیوویه‌تى :"ئه‌م شوێنه و جلوبه‌رگه دڵیان گه‌رم كردووم، بۆیه هه‌مووتانم خۆش ده‌وێت".
شارا له پێشكه‌شكردنی به‌رنامه و زۆرترین ده‌ركه‌وتنه‌كانیشی به‌جلی كوردییه‌وه‌یه و زۆر حه‌زی به جلی نه‌ته‌وه‌ییه و به خانمی كوردی ناسناوی ده‌ركردووه.
ئەو له ماوه‌ی پێشودا وازی له كه‌ناڵی "ئێن ئارتی دوو" هێنا، ئه‌وەیش دوای چه‌ندان كێشه، كه له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ری به‌رنامه‌كه‌ی هه‌ی بوو.
شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 له سلێمانی له‌دایك بووه، دووجار هاوسه‌رگیری كردووه و پێشتر ڕای گه‌یاندبوو، كه هاوسه‌ریی دووه‌می زۆر خۆش ده‌وێت و له هاوسه‌ری یه‌كه‌میشی خاوه‌نی یه‌ك منداڵه.