گۆرانیبێژی ناودارى كورد "ده‌شنێ موراد"، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوێترین وێنه‌كانی به جلێكى كوردى سه‌یره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى ورووژێنه‌ر وه‌ستاوه.
دەشنێ موراد، وێنەیەکی خۆی بڵاو کردووه و له‌سه‌رى نووسیوه: "زۆر شانازی دەکەم کە بۆ یەکەمجار توانیم لەگەڵ وێنەگرێکی ئافرەت بۆ "فۆتۆ ش‌وت" کار بکەم. فۆتۆگرافیش وەک بوارە جیاوازەکانی تر لە جیهان و کوردستانیش پیاوسالاری تێدایە و بۆ ئەم بابەتە ئێمە ئەم دیوارەمان شکاند و پێکەوە بیرۆکەیەکمان لەسەر ناسنامە و ژیانی ئافرەت دروست کرد بۆ ئەوەی خۆمان ببینین نەک بەو شێوەیەی پیاو کە لە کۆمەڵگه بە دەمانبینن. ئەو هیچ نەترسا لە گرتنی هێز و ئافرەتبوونی من لە وێنەکاندا، ئەو خانمە یەکێکە لەو هونەرمەندانەی کە زۆر زیرەک و بەتوانایە کە هەمیشە ئارەزووم کردووە کاری لەگەڵ بکەم. ئەو تەنیا وێنەی منی نەگرت، بەڵکو ستایلی قژ و ماکیاژیشی بۆ کردم".
ده‌شنێ موراد به "شاكیرا"ی كوردی خۆی ناساندووه، به‌هۆی جووڵه شێتانه‌كانی له‌كاتی ئه‌نجامدانی كلیپه‌كانیدا.
ده‌شنێ موراد یه‌كێكه له ئه‌ستێره دیاره‌كانی پۆپ ستاری كوردستان و له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌لایه‌ن چه‌ندان میدیای بیانییه‌وه گرنگی زۆری پێدرا، خاوه‌نی چه‌ندان ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه.
ده‌شنێ موڕاد، له یه‌كی كانوونی دووه‌می ساڵی ١٩٨٦ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، پێشكه‌شكار و گۆرانیبێژ و مۆدێلێكی ناسراوی كورده.
ده‌شنێ له ساڵی ١٩٩٧دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕۆشتووه‌ته وڵاتی ھۆڵه‌ندا و له ته‌مه‌نی ١٦ ساڵییه‌وه له گرووپی سه‌ما بووه، بۆ ماوه‌ی دوو ساڵیش كاری پێشاندانی مۆدێلی كردووه.
بۆ یه‌كه‌مجار له به‌رنامه‌ی بێ كۆنترۆڵی كوردستان تیڤیدا به ڕه‌سمی له بواری ڕاگه‌یاندندا ده‌ركه‌وت، دواییش له ڕێگه‌ی به‌رنامه‌كانی "ده‌شنێ شۆ" و "كۆڕه‌ك ستار" ی كه‌ناڵی كۆڕه‌ك تیڤییه‌وه درێژه به‌كاری ڕاگه‌یاندنه‌كانی دا.
گۆرانی "ھێلا ھۆپ" سه‌ره‌تای كاری ھونه‌ریی بوو، ئه‌م گۆرانییه له گۆڕه‌پانی ھونه‌ری كوردیدا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ھه‌بوو، ئه‌مه‌یش به‌ھۆی شێوازی نوێ و جیاوازی سه‌ماكردنه ڕۆئاواییه‌كه‌ی له میانی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌یدا بوو، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتی بۆ دنیای هونه‌ری به هاوكاری هه‌ڵكه‌وت زاهیری ئاوازدانه‌ری ناوداری كورده‌وه بوو، ده‌شنێ پێشووتریش یه‌كێك بوو له قوتابییه‌كانی، به‌ڵام له‌دوای به‌ناوبانگبوونی به‌بێ هۆكار وازی له هه‌ڵكه‌وت زاهیر هێنا، وه‌ك له میدیاكان باس كرابوو.