یه‌كێك له سه‌وزه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ خه‌یاره، چونكه چه‌ندان ماده‌ی به‌سوود له‌خۆ ده‌گرێت كه جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی، به هه‌مان شێوه‌یش خواردنی ئاوی خه‌یار چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی خه‌یار ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆرانی بواری سه‌وزه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئاوی خه‌یار گرینگ‌ترین پێكهاته‌ی تێدایه كه یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بۆ باشتركردنی باری ته‌ندروستی و دووربوونی له هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه تووشی ده‌بێت، جگه له‌وه‌یش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌ست زۆری كێشی جه‌سته‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه ئاوی خه‌یار ئه‌م كێشه‌یه ناهێڵێت، بۆیه لێره‌دا باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی ئاوی خه‌یار ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م –ئاوی خه‌یار كێشی جه‌سته كۆنترۆڵ ده‌كات: ئاوی خه‌یار گرینگهییهكی زۆری هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن رۆژانه خواردنه‌وه‌ی سێ بۆ چوار په‌رداخ له ئاوی خه‌یار كاریگه‌رییه‌كی زۆر باش دروست ده‌كات له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و تواندنه‌وه‌ی چه‌وری زیاده‌ی جه‌سته.
دووه‌م –جوانی بۆ پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاوی خه‌یار ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین C كه كۆلاجین بۆ پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه، ده‌بێته هۆی گه‌رانه‌وه‌ی جوانی بۆ پێست و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی له روخساردا، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له گرینگ‌ترین سوودی ئه‌م ئاوه.