كۆلاجین، یەكێكە لە مادە پڕۆتینییەكان لە جەستەی مرۆڤ و هەموو گیانەوەرانی تر بوونی هەیە، كۆلاجین دەبێتە هۆی گونجانی نێوان خانەی ماسوولكەكان و پێوەستكردنیان بە یەكترەوە، جگە لەوەیش سوڕی خوێنی پێست ڕێك دەخات و دەبێتە هۆی بەهێزبوونی پێست و نەرم و جوان دەركەوتنی.
ئێستە پزیشكانی جوانكاری گرنگی زۆر بە كۆلاجین دەدەن، بۆ ئەوانەی نەشتەرگه‌ریی جوانكاری دەكەن، یان دەیانەوێ بە بێ نەشتەرگه‌ری پێستیان جوان بێ، ئەوا پزیشك ڤاكسینی كۆلاجین لە ڕوخساریان بدەن كە لە گۆشەی ژێر چاو یان دەمەوە دەدرێت.
ئەو مادەیە بەشێوەیەكی سروشتی لە جەستەی هەموو مرۆڤێكدا هەیە، بەڵام زیادی بڕەكەی دەبێتە هەمیشە بەهێزی و جوان دەركەوتنی پێست، بە پێچەوانەوە كەمبوونیشی دەبێتە لاوازیی پێست و دەركەوتنی كۆمەڵێك كێشە لە پێستی مرۆڤ بە گشتی و ڕووخسارى مرۆڤ بەتایبەتی.
بۆ ئەوەی هەمیشە جوان دەركەون، پێویستە كارێكی سروشتی بكەن تا مادەی كۆلاجین لە جەستەتاندا زیاد بكەن و بەمەیش جوانی و نەرمی و گەشانەوەی پێست و پاكیی دەستەبەر دەكەن.
له‌وانه‌یه به وردتر بپرسن سوودەكانی كۆلاجین بۆ دەموچاو چین؟
خۆى له خۆیدا كۆلاجین ماده‌یه‌كی سروشتییه و له‌ژێر پێستدا هه‌یه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی پێست هه‌یه به‌جوانی، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی ته‌مه‌نیش ئه‌م ماده‌یه كه‌م ده‌بێته‌وه و ڕوخسار پیر ده‌كات و ده‌بێته هۆی ده‌رخستنی خه‌تی ته‌مه‌ن و شلبوونی پێست.
كه‌مبوونه‌وه‌ی كۆلاجین له كه‌سێك بۆ كه‌سێكى تر ده‌گۆڕێت، ئه‌ویش پێوه‌ندی زۆری به‌بۆماوه‌یی هه‌یه، ئێسته ده‌توانیت كۆلاجین بۆ پێست وه‌رگریت ئه‌ویش به‌چه‌ند رێگه‌یه‌ك له‌وانه ده‌رزی و حه‌ب و كرێم و سیره‌م، به‌ڵام پێویسته سه‌رجه‌میان جگه له كرێمه‌كه له‌ژێر ڕێنمایی پزیشكدا به‌كاربهێنرێت.
كاتێك كه‌سه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك كۆلاجین وه‌رده‌گرێت، هه‌ست به توندبوونه‌وه‌ی پێست و گه‌شانه‌وه و نه‌مانی چرچ و لۆچی ده‌كرێت، هه‌ربۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی زووتر هه‌ست به ده‌ركه‌وتنی چرچ و لۆچی ده‌كه‌ن كۆلاجین به‌كار بێنن بۆ مانه‌وه‌ی پێستیان به جوانی.
خەتخەتبوونی پێست بەهۆی تێكشكانی بەشی ژێرەوەی پێست دەبێت لەسەر پێست وەك چەند هێڵێكی پەمەیی دەردەكەوێت و دواتر خەتی سپی ناڕێك دەردەكەوێت، ئەوەیش لە ئەنجامی پچڕانی كۆلاجینی پێستە.
هۆكارەكانی دەركەوتنی ئەم خەتانە ئەمانەی خوارەوەن:
1. زیادكردن و كەمكردنی كێش بە كتوپڕی.
2. وەرزشكردن وەك بەرزكردنەوی قورسایی.
3. تەمەنی گەشەكردنی خێرا وەك هەرزەكاری.
4. ئافرەتی دووگیان بەتایبەتی لە مانگەكانی كۆتاییدا.
چارەسەركردنی بریتین لەمانەی خوارەوە :
1. تەڕكردنەوەی پێست بە زەیتی زەیتوون و مەساجكردنی.
2. بەكارهێنانی ئەو كرێمانەی كە ڤیتامین (A) یان تێدایە بەتایبەتی كۆلاجین، بەڵام لەژێر چاودێری پزیشكدا، چونكە بۆ ئافرەتی دووگیان زیان بە كۆرپەكەی دەگەیەنێت.
3. بەكارهێنانی ئاوی ئەو میوانەی كە ڤیتامین (A) یان تێدایە كە دەتوانێ بە پارچەیەك لۆكە ئەو جێگەیەی پێبسڕیت.
4.تیشكی لەیزەر، بەڵام بەپێی ڕێنمایی پزیشكی.