سیاوچەمانە یان سیاچەمانە، چەشنێکی گۆرانی کوردییە کە زۆرتر لە ناوچەی ھەورامان (ھەورامانی تەخت و ھەورامانی لھۆن) دەبێژرێت، ئەم گۆرانیەیش وەک ھۆرە بێ میوسیك و بێ ڕیتمە، مێژوویەکی کۆنی ھەیە و دەچێتەوە سەر زەمانی زەردەشت.
چۆن كه‌وى چیاكان ده‌قاسپێنن، ئاواش هه‌ورامییه‌كان به گوتنى سیاچه‌مانه، چیا و دۆڵ و باخه‌كانى هه‌ورامان و ته‌واوى كوردستان پڕ ده‌كه‌ن، به له‌ره‌له‌رى قوڕگیان.
محه‌مه‌د ڕه‌حمانى، شاره‌زاى كولتوورى هه‌ورامى و مامۆستاى زانكۆ، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، گوتنى گۆڕ‌انى له ناوچه‌ى هه‌ورامان به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانى 660ى پێش زاینى، به‌شێك له سرووده ئاینییه‌كانى زه‌رده‌شت و ده‌قه‌كانى گاتا ده‌گرێته‌وه كه به شێوه‌ى سیاچه‌مانه‌ى هه‌ورامان گوتراوه و پێى گوتراوه سیاجامان.
هه‌ندێك كه‌س مێژووى گوتنى سیاچه‌مانه بۆ "خه‌سره‌و په‌رویز" پاشاى ساسانى ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كاتێك بۆ ڕاوكردن ده‌چێته هه‌ورامان، شاخ و دۆڵی دڵ ڕفێن و جوانى سروشته‌كه‌ى واى لێ ده‌كات، به "باربۆدى" گۆرانیبێژ و ژه‌نیارى ده‌ڵێت، با چڕینه‌كه‌ى ئاوێته‌ى شنه با و قاسپه‌ى كه‌و و هاژه‌ى چه‌م بێت، چڕینێك بێت، ئامێره‌كانى میوسیك له‌به‌رامبه‌ردا بێده‌نگ بن، ته‌واوى مێشكم به بێ شه‌رشاب بێ هۆش بێت و سنه‌م له لێدانى دڵ یارى بكات.
كه‌سانێكیش هه‌ن ده‌ڵێن "یۆسۆ ئاسكه" له‌به‌ر خاترى "خاتو كڵاوزه‌ڕ" له سه‌رده‌مى ئه‌ماره‌تى ئه‌رده‌ڵانه‌كان یه‌كه‌م سیاچه‌مانه‌ى چڕیووه. بۆیه ئێسته ژن و پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كان، شه‌یداى گوێگرتنن له سیاچه‌مانه، کە لە هەوراماندا تا بن دار و کانیاوێک بمێنێت سیاچەمانە تێکەڵ بە دەنگى باڵندەکانیش دەبێت.
گۆرانی هەورامی زۆر جۆری هەیە و دەتوانم بڵێم لە ژماردن نایەت، تەنیا سیاچەمانە زیاتر لە 20 جۆری هەیە .ناوی چەند سیاچەمانەبێژێكى به‌ناو بانگى ناوچه‌ى هه‌ورامان ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه:-
1. عوسمان کێمنەیی.
2. شەفیع کێمنەیی.
3. محەمەد حسەین کێمنەیی.
4. جەمیل نەوسوودی.
5. فه‌تحوڵا ئەمینی.
6. دیارە عوسمان.
7. جەمیل عوسمان.
ئه‌مانه‌ى سه‌ره‌وه جێگه‌یەکی تایبەتی یان لە گوتنی ئەم چه‌شنه‌ى گۆرانی گوتندا ھەیە. ئەم گۆرانییە بە شێوەزاری ھەورامی یە و پتر لە گەڵ شیعری دڵداری، نیشتمانی و عیرفانیدا دەگوترێتەوە.