یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ پرته‌قاڵه، چونكه پێكهاته‌یه‌كی پڕ ڤیتامینی هه‌یه كه جه‌سته ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا ده‌ركه‌وتووه كه سوودی هه‌یه بۆ گورچیله‌كان.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
kidneyfailure" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خوارنی پرته‌قاڵ ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆڕانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پرته‌قاڵ پێوه‌ندی به باشكردنی ته‌ندروستی گورچیله‌كانه‌وه هه‌یه و له زۆر زیان ده‌یپارێزێت، جگه له‌وه‌یش به‌رد له‌ناو گورچیله‌كاندا شی ده‌كاته‌وه و ناهێڵێت تووشی نه‌خۆشی دروستبوونی به‌ردی گورچیله بیت.
پزیشكان ده‌رباره‌ی ئه‌م میووه‌یه روونكردنه‌وه‌ی زیاتریان داوه و ده‌ڵێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پرته‌قاڵ رێژه‌یه‌كی باش پۆتاسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت، یارمه‌تی باشتركردنی باری گورچیله‌كان ده‌دات و چالاكیان ده‌كات، كه ده‌بێته هۆی پاراستنی له نه‌خۆشی، جگه له‌وه‌یش ده‌یانپارێزێت له تووشبوون به شیرپه‌نجه‌ی گورچیله، چونكه دژه ئۆكسانه‌كان به‌رهه‌م دێنێت بۆ ئه‌م ئه‌ندامه كه وای لێ ده‌كات به‌رگری زیاتربێت دژ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.