مارگرێت تاتچه‌ر"ژنه ئاسنینه‌كه"، ئه‌و ئافره‌ته‌ی سیاسه‌تی ئابووری به‌ریتانیای به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر برد، وای كرد وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی فۆكلاند سه‌ركه‌وێ و ڕێنیشانده‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی سۆڤیه‌ت بوو، ئه‌و به به‌هێزترین ئافره‌ت له مێژوو ناو ده‌برێ و له 2013 له ته‌مه‌نی 87 ساڵی ماڵئاوایی له ژیان كرد.
مارگرێت هیلدا ڕوبه‌رتس سیاسه‌تمه‌دار و پارێزه‌ر و كیمیازان، له 13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1925، له گرانهام، لیكۆلنشایه‌ر، له دووری 100 میل له باكوری له‌نده‌ن له دایك بووه، له ڕۆژی دووشه‌م 18 نیسان/ئه‌پریلی 2013 له له‌نده‌ن، له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
تاتچه‌ر به یارمه‌تی باوكی هاته نێو دنیای سیاسه‌ت له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی باوكی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌خۆی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵی به‌شداربوو، له ساڵی 1943، به‌خشینێكی خوێندنی بۆ كیستڤن و قوتابخانه‌ی گرانپامی كچان وه‌رگرت و له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا، قبوڵنامه‌ی له زانكۆی ئۆكسفۆرد به ده‌ستهێنا بۆ خوێندنی كیمیا، له‌ساڵی 1947، به بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له كیمیادا له زانكۆ ده‌رچووه، له دوای ده‌رچوونی وه‌ك توێژه‌ری كیمیایی كاری كردووه و هه‌روه‌ها له دوایدا یاسای خوێندووه.
ژنه ئاسنینه‌كه‌ی به‌ریتانیا، له ته‌مه‌نی 23 ساڵی بووه كاندیدی پارتی پارێزگاران بۆ په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، له ساڵی 1949، له‌گه‌ڵ دێنیس تاتچه‌ر بازرگان و ئه‌فسه‌ری تۆپهاوێژ له جه‌نگی جیهانی دووه‌م، یه‌كیان بینیووه و دواتر له كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری ساڵی 1950 هاوسه‌رگیریان كردووه و له‌ساڵی 1953 منداڵێكی دووانه‌یان بووه به‌ناوی كارۆل و ماڕك، له دیسێمبه‌ری ساڵی 2003، له سه‌ندیكای پارێزه‌ران قبوڵكراوه و تایبه‌تمه‌ندی له به‌شی یاسا به ده‌ستهێناوه، له‌ساڵی 1950، خۆی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی دارتفۆرد، بۆ حزبی كرێكاران، بچوكترین ئافره‌ت بووه له‌و ساڵه‌دا خۆی كاندید كردبێ و به‌شداری هه‌ڵبژاردن بوو بێ.
له ساڵی 1970، بووه‌ته وه‌زیری په‌روه‌رده له‌سه‌ر حزبی كرێكاران به سه‌ركردایه‌تی هارۆڵد ویلسن، وه‌ك وه‌زیری په‌روه‌رده خزمه‌تێكی زۆری كردووه، خه‌رجی بۆ زانكۆكان دابین كردووه و قوتابخانه‌ی له ناوچه هه‌ژارنشینه‌كان دروست كردووه، بۆیه نووسه‌ر هیۆگۆ یۆنگ له ژیاننامه‌كه‌ی به ئافره‌ته ئاسنینه‌كه ناوی بردووه و نوسیوویه‌تی، باشترین كاری بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كرد.هه‌وڵ و كۆششی بۆ پێدانی شیری به‌خۆڕایی بۆ قوتابیانی قوتابخانه‌كان، وای كرد ببێته كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بۆ وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام كاتێك ئه‌م یاسایه‌ی پێشكه‌شی په‌رله‌مان كرد رووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بوه‌وه و هێرشی كرایه سه‌ر و ڕۆژنامه‌كان به تاڵانكه‌ری شیر ناویان برد، منداڵه‌كانی له قوتابخانه له‌لایه‌ن قوتابیه‌كانه‌وه سه‌رزه‌نشت ده‌كران و مێرده‌كه‌ی داوای كرد كه سیاسه‌ت به جێبێڵێت.
له 11ی شوبات/فێبرایه‌ری 1975، له‌كاتی دووباره هه‌ڵبژاردنی حزبه‌كه‌ی، دووباره خۆی كاندید كرده‌وه توانی به‌سه‌ر هه‌موو پیاوه‌كان سه‌ربكه‌وێت و ببێته سه‌رۆكی حزبی پارێزگاران.
دوای چوار ساڵی خزمه‌تكردنی، پێویست بوو چاكسازی له حزبه‌كان دا بكرێت، هه‌موو حزبه‌كان چوونه پاڵ حزبی كارڵتۆن، له‌و سه‌رده‌مه ژن ڕۆڵی نه‌بووله سیاسه‌تدا و نه‌ده‌كرا یاسای وڵات بگۆڕێت له‌به‌ر ئه‌وه تاتچه‌ر وه‌كو ئه‌ندامێكی تایبه‌ت دانرا به‌ڵام گرنگی پێ نه‌ده‌درا.
له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، به‌ریتانیا تووشی ته‌نگژه‌ی ئابووری بووه‌وه، تاتچه‌ر له هه‌وڵی به‌رده‌وام دا بوو بۆ ده‌رهێنانی به‌ریتانیا له‌م دۆخه، له دووی نیسان/ئه‌پریلی ساڵی 1982، ئه‌رژه‌نتینیه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر دوورگه‌ی فۆكلاندی به‌ریتانیا دا گرت و بۆ چه‌ند سالێك به‌ریتانییه‌كانی ئه‌و دوورگه‌یه له ژێر ده‌ستی ئه‌رژه‌نتین بوون، به‌ڵام له دوایدا به‌فه‌رمانی تاتچه‌ر و له شه‌ڕێكی 10 هه‌فته‌یی توانی دوورگه‌ی فۆكلاند بگه‌ڕێنێته‌وه ژیر ده‌سه‌ڵاتی به‌ریتانیا، به‌مه‌یش تاتچه‌ر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆماركرد و به سه‌ركرده‌یه‌كی بوێری ژن وه‌سف كرا.
له ئێواره‌ی 12ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1984، له كۆنفڕانسێكی حزبه‌كه‌ی له برایتن، كاتێك خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ دانانی گوتاره‌كه‌ی له ژووره‌كه‌ی له هۆتێل، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له به‌شی خواره‌وه‌ی هۆتێله‌كه ڕوویدا و چواركوژراو و بریندارێكی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌ڵام له ڕۆژی دواتر گوتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد و گوتی، هیچ هه‌وڵێكی تیرۆرستان ناموه‌ستێنێت و هه‌ر هه‌وڵێك بۆ له‌ناوچوونی دیموكراسیه‌تی وڵات له‌لایه‌ن تیرۆرستان پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ باشووری ئه‌فریقیا زۆر نه‌رم و نیان بوو ته‌نانه‌ت باجی هه‌ڵگرت له‌سه‌ریان، كه له‌م كاته‌دا لوتكه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بوو ئه‌فریقیا دژایه‌تی ده‌كرا له‌لایه‌ن حزبه‌كانی تره‌وه، به‌ڵام به‌هۆی دژایه‌تی كردنی به‌رده‌وامی نه‌یتوانی تا سه‌ر ئه‌م بڕیاره به‌رده‌وام بكات.
تاتچه‌ر یه‌كه‌م ژن بوو كه پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیای گرته ده‌ست، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م سه‌ركرده‌ی ژن بوو كه هێزی ڕۆژئاوای له ده‌ست بوو له چه‌رخی نوێ، به‌هۆی كه‌سایه‌تیه به‌هێزه‌كه‌ی، حزبه‌كه‌ی توانی سێ جار له دوای یه‌ك براوه بێت له هه‌ڵبژاردنه‌كان و بۆ ماوه‌ی 11 ساڵ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵات له‌ده‌ستی ئه‌ودا بێ، له مانگی ئایار/مایۆی ساڵی 1979 بۆ تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1990، كه به درێژترین ماوه‌ی حكومڕانی كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی به‌ریتانیا داده‌نرێت له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا.
له كاتێكدا به‌ریتانیا ڕووبه‌روی كه‌موكورتی له بودجه و ته‌نگژه‌ی دارایی و وه‌به‌رهێنان ببووه‌وه، تاتچه‌ر توانی كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، له دواین ساڵی حكوومه‌ته‌كه‌یدا به توندی ڕووبه‌ڕووی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی بووه‌وه، كاتێكیش پۆسته‌كه‌ی به جێهێشت، یاسایه‌ك به ناوی تاتچه‌ریزم دانرا به‌وه‌ی كه ئازادی تاكه كه‌سی و ئازادی ئابووری یه‌كسانه.
له درێژه‌ی كاره‌كانی له ناوه‌خۆی وڵات‌دا، توانی هێزی سه‌ندیكای كرێكاران بشكێنێت، و حزبی كرێكارانی ناچاركرد واز له پیشه‌سازی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌روه‌ها وای كرد گرنگی بدرێت به قبوڵكردنی بازاڕی ئازاد.
له ده‌ره‌وه‌دا، ڕێزێكی زۆری لێده‌نرا له‌كاتی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، هه‌روه‌ها به بارۆنی تاتچه‌ر له كێَستیڤن ناوبرا، به‌ڵام له سه‌ره‌تای گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ، زۆرێك له پارێزگاران وا بیریان ده‌كرده‌وه كه هه‌ڵبژاردنی تاتچه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بووبێت.
له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 1980، دوای تێپه‌ڕبوونی 17 مانگ به‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی، تاتچه‌ر ڕووبه‌ڕووی كاره‌ساتێك بووه، زۆرێك له كۆمپانیاكان سه‌رنه‌كه‌وتن و له‌ناوچوون، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كرد وه‌ستان له كار كردن له‌گه‌ڵی، هه‌روه‌ها ڕاوێژكاره نزیكه‌كانی ده‌ترسان له وه‌ستان له پیشه‌سازی و دروستكردنی بازاڕی ئازاد، كه ئه‌مه‌یش زیانی به چینی ناوه‌ند و هه‌ژارانی وڵات ده‌گه‌یاند، به‌ڵام دوای هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆی، توانی دۆخه‌كه باش بكاته‌وه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به ده‌ست هێنا.
گوته‌بێژه‌كه‌ی، تیم بێڵ گوتی، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2013 ، ته‌ندروستی تێكچوو و رۆژ له دوای ڕۆژ باری ته‌ندروستی خراپتر ده‌بوو تا وای لێهات تووشی خڵه‌فان بوو، ڕۆژی دووشه‌م به جه‌ڵته‌ی مێشك له هۆتێل ریتز گیانی سپارد.
له‌دوای گوێبیستبوونی هه‌واڵه‌كه، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤد كامیرۆن كه به گه‌شتێك له ئه‌وروپا بوو، به سه‌ردانێك گه‌ڕاوه به‌ریتانیا بۆ به‌شداری كردن له پرسه‌ی تاتچه‌ر، مه‌راسیمی به خاك سپاردنه‌كه‌ی له كه‌نیسه‌ی سانت پۆڵ له له‌نده‌ن ساز كرا، له‌لایه‌ن شاژنی به‌ریتانیا ئیلیزابیس ڕێكخه‌ری پرسه‌كه‌ی بوو. له كاردانه‌وه‌ی كۆچی دوایی تاتچه‌ر زۆرێك له وڵاتانی ڕۆژئاوا برووسكه‌ی ماته‌می و نیگه‌رانیان ئاراسته‌ی له‌نده‌ن كرد و كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكایش ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه دراوه كه دنیا یه‌كێك له پاڵه‌وانه‌كانی سه‌ربه‌خۆی و ئازادی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا دۆستێكی ئازیزی له ده‌ست دا.
سه‌رچاوه_ nytime
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د