به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، جگه له‌وه‌ى عه‌بادى له ته‌له‌ڤزیۆن باسى كردووه، تا ئه‌مڕۆیش هیچ شتێكى فه‌رمیمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابه‌ش بكرێت.
هه‌فته‌ى رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گوتى، "به‌ر له نه‌ورۆز مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده ده‌كه‌ینه دیارى. به‌ڵام دوو رۆژ نه‌ورۆز ماوه هێشتا هیچ شتێك دیار نییه".
"وشه" پێوه‌ندى بۆ زۆر له‌به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى كرد، به‌ڵام هیچ كامێكیان به‌رده‌ست نه‌بوون ته‌نیا به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى پلاندانان نه‌بێت له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
ئه‌مڕۆ یوسف عوسمان به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌له لێدوانێكى بۆ "وشه" رایگه‌یاند، تا ئێسته هیچ شتێكى فه‌رمیمان پێ نه‌گه‌یشتووه له باره‌ى واده‌ى پێدانى مووچه‌ى مامۆستایان.
یوسف عوسمان له لێدوانه‌كه‌ى بۆ "وشه" ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه ئه‌مڕۆش لیژنه‌ى وردبینى به‌غدا چووه‌ته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و داوای هه‌ندێك به‌ڵگه‌یان كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتى، "هه‌رچه‌نده كارى وردبینى ئه‌وان ته‌واو بووه، به‌ڵام هه‌رجاره و دێن داواى وردبینیى شتێك ده‌كه‌ن".