دوای ئه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی پیسیی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی سعوودیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌وه، كچانی ئه‌و كۆلێژه به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ڵوێستی خۆیان دژ به یاساكانی حكوومه‌ت پیشان دا.
كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی كچانی سعوودیه كه یه‌كێكه له كۆلێژه ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته و به مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگی خوێندن و زانست داده‌نرێت، به‌م دواییانه له لایه‌ن چه‌ند قوتابییه‌كه‌وه ڤیدیۆیه‌كی كافتریاكه‌ی بڵاو كرایه‌وه، كه مشك تێیدا ده‌ركه‌وتووه و خه‌ریكی خواردنی ژه‌می قوتابییه‌كانن.
ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو سعوودیه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا دایه‌وه، قوتابییان كه‌وتنه وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست دژ به‌م سیسته‌مه‌ی بۆ كۆلێژه‌كه‌یان دانراوه، كه یه‌كێك له یاساكان ڕێگریكردن بوو له قوتابی كه خواردن بباته ناو كۆلێژ، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه، هه‌موو قوتابییه‌كان ده‌ستیان به بردنی خۆراك كرد و له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه دژی بڕیار و یاساكانی كۆلێژ وه‌ستانه‌وه.
له ژێر هاشتاگی "فچیحه كافتیریا كلیه اڵاداب” واته ئابڕووچوونی كافتریای كۆلێژی ئاداب، قوتابییان ده‌ستیان كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێنوێنی و وه‌ستان له دژی یاساكانی وڵات.