له شارۆكه‌ی ئاكرێ سه‌ر به پارێزگای دهۆك، رۆژێك بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز زیاد كرا و تێیدا ئاهه‌نگ و چالاكییه‌كانی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌چێت.
شارۆكه‌ی ئاكرێ له كۆنه‌وه به پایته‌ختی نه‌ورۆز ناوی ده‌ركردووه، چونكه هه‌موو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا جوانترین و ڕازاوه‌ترین ئاهه‌نگ له‌سه‌ر چیاكانی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری ئاكرێدا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌مساڵیش جیاواز له ساڵانی پێشوو، له 19ی مانگی ئاداره‌وه ده‌ست به رێوڕه‌سم و ئاگركردنه‌وه‌كانیان ده‌كه‌ن، واته له سبه‌ینێوه تا 23ی مانگ خه‌ریكی ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ده‌بن.
بڵند ڕه‌زا زرێباری سه‌رۆكی شاره‌وانی ئاكرێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌یانی له سه‌نته‌ری شارۆكه‌ی ئاكرێ چالاكییه جۆراوجۆره‌كانی نه‌ورۆز به‌ڕێوه ده‌چێت، تێیدا پێشوازی له هه‌موو میوانه‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌مین ئاڵای كوردستان له به‌رزایییه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌كه‌ن و ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌م، وه‌ك هه‌موو ساڵێكی تر ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر قه‌ڵای كۆنی ئاكرێ و گشت ناوچه‌كانی تر دووباره ده‌كرێنه‌وه، دواتر هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌ی سه‌رێ گرێ، له‌وێ ئاهه‌نگ و نمایشه‌كانیان به‌ڕێوه ده‌به‌ن، له شوێنێكی تایبه‌ت ده‌وه‌ستن كه شوێنی زیاتر له 10 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه.
ئاكرێ/ نه‌وزاد هلۆری