سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه، كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران له ده‌ریای ئیجه‌ی یۆنان نقوم بوو و 16 كه‌س خنكاون.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" له زاری پاسه‌وانانی كه‌ناری دوورگه‌ی یۆنان گواستییه‌وه، كه ڕۆژی شه‌موو له‌كاتی نقومبوونی كه‌شتییه‌كی كۆچبه‌ران، 16 كه‌س خنكاون كه له ناویاندا پێنچ منداڵ هه‌ن.
كه‌شتییه‌كه له ده‌ریای ئه‌گانۆسی له یۆنان كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا نقوم بووه، به‌ڵام تا ئێسته ناسنامه‌ی خنكاوه‌كان دیاری نه‌كراوه، ئه‌مه‌یش به زۆرترین ژماره‌ی خنكاوانی كۆچبه‌ر داده‌نرێت.
حكوومه‌تی یۆنان ڕای گه‌یاند، نزیكه‌ی 22 كه‌س له‌ناو كه‌شتییه‌كه‌دا بوون، به یارمه‌تی پاسه‌وانانی كه‌نار ده‌ریا و هه‌لیكۆپته‌ر به‌دوای ڕزگاربوواندا ده‌گه‌ڕێین.
وه‌زیری كۆچبه‌رانی یۆنان له لێدوانێكدا گوتی، ناتوانین به‌رگه‌ی مردنی منداڵان بگرین له ده‌ریای ئیجه، ئامانجمان پاراستنی گیانی سه‌لامه‌تی هاووڵاتییانه و گه‌یاندنی كۆچبه‌رانه به شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
له ساڵی 2015وه به هه‌زاران هاووڵاتی و خێزان هه‌وڵی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان ده‌دا بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانی ماڵ و منداڵیان، به‌ڵام زۆریان له ده‌ریای ئیجه خنكان و گیانیان له ده‌ست دا.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د