حكوومەت پشووی نەورۆزی راگەیاند

:: PM:02:26:18/03/2018 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، پشووەكانی ئەم هەفتەی ڕاگەیاند و لە ڕۆژی 20ی ئادار/ مارس تا 25ی ئادار دەبێتە پشووی فەرمی.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ی ئادار/ مارس، سەفین دزەیی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی نەورۆز، پیرۆزبایییەكی گەرم ئاراستەی خێزانی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و تێكڕای هاووڵاتییانی كوردستانی خۆشەویست دەكەین، هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی شادی و ئارامی و دەرچوون لە گرفت و تەنگژەكان .

لە پەیامەكەیدا هاتووە، بەم بۆنەیەشەوە بە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیەنین، پشووی جەژنی نەورۆز لە رۆژی سێشەم 20/3/2018 دەست پێ دەكات و رۆژانی 21 و 22 و 23 دەبنە پشووی فەرمی و رۆژی 25/3 دەوامی ئاسایی دەست پێ دەكاتەوە .

ساڵانە بۆ بۆنە و جەژنەكان لە هەرێمی كوردستان حكوومەت بە فەرمی پشووەكان ڕادەگەیەنێت و بۆ هەر جەژنێكیش پشووەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم