بەغدا بەرپرسێكی یەكێتی لە كەركووك دوور خستەوە

:: PM:02:51:18/03/2018 ‌

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە نووسراوێكی فەرمی پۆستێكی تری لە بەرپرسێكی یەكێتی سەندەوە و كەسێكی عەرەبی سنووری داقووق لە شوێنی ئەو دانرا.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ی ئادار/مارس، لە نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی عێراق كە فەرمانێكی وزارییە و تێیدا هاتووە،  بە پشتبەستن بە نووسراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ژمارەی م.ر.و/ق ع/873 لە 28ی شوبات/فێبرایەر، بڕیارمان دا بە ڕاسپاردنی عەمید "عەلی كەمال عەبدوڕەزاق حەمزە" بۆ گرتنەئەستۆی ئەركی بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركووك بە وەكالەت، بڕیارەكە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەكرێ.

بەڕێوەبەری  لە كارلادراوی پۆلیسی كەركووك "عەمید عومەر خەتاب" لەسەر پشكی یەكێتی لە كارەكەی دوورخراوەتەوە،  لەیەكەمین كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیش دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر داگیركردنی شارەكە لەلایەن میلیشیاكان ڕێگریان كرد بە كوردی قسە بكات و ئەویش بێدەنگی هەڵبژارد.

عەلی كەمال عەبدوڕەزاق خەڵكی گوندەكانی داقووقە و پێشتر یەكێك بوو لە فەرماندەكانی عەبدولئەمیر زەیدی كە فەرماندەی سوپای دیجلە بوو هەڕەشەی لە خەڵكی كەركووك و كورد دەكرد.

دوای خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری  گرووپێكی هەرزە و كاڵفامی یەكێتی بە هاوكاری میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، دەستیان گرت بەسەر شارەكە و ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی ئەو شارەكە كوردبوون لە كارەكانیان دوور خراونەتەوە و كەسانی تر لە شوێنیان دانراون وەك پارێزگای كەركووك كە ڕاكان سەعید لە شوێنەكەی دانراوە.





وشە - رامیار جەواد