سووده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی توێكڵی په‌تاته‌

:: PM:02:54:18/03/2018 ‌

توێكڵی په‌تاته‌ ئه‌گه‌رچی لای هه‌ندێك خه‌ڵك به‌ پیس داده‌نرێت و پێیان وایه‌ ته‌نیا بۆ پاراستنی ناوه‌وه‌ی په‌تاته‌ دروست بووه‌ و دواتر ده‌بێت فڕێ بدرێت، به‌ڵام چه‌ند سوودێكی گرنگی هه‌یه‌ كه‌ ناچارت ده‌كات به‌كاری بێنیت.

ئاشكرایه‌ كه‌ توێكڵی په‌تاته‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم و ڕیشاڵه‌ خۆراكییه‌كان، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ سوودێكی زۆر به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ بگه‌یه‌نێت و بۆ زۆر شتی باش به‌كار بێت.

هه‌ندێك له‌ به‌كارهێنانه‌كانی توێكڵی په‌تاته‌:

_ ده‌توانیت بۆ شووشتن و سپیكردنه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵ و كه‌لوپه‌لی ستیل به‌كاری بهێنیت.

_ چه‌ند پارچه‌ توێكڵێكی په‌تاته‌ بخه‌ ناو زه‌یتی به‌كارهاتووه‌وه‌، با بۆ ماوه‌یه‌ك تیای بمێنێت و دواتر زه‌یته‌كه‌ بپاڵێوه‌، ده‌بینیت بۆنی چه‌ند خۆش بووه‌ و بۆ دووباره‌ به‌كارهێنانی گونجاوه‌.

_ ئه‌گه‌ر شوێنێكی سووتاویت هه‌بوو، پارچه‌یه‌ك توێكڵی په‌تاته‌ی له‌سه‌ر دانێ، به‌ زووترین كات ئازار ڕاده‌گرێت و چاكی ده‌كاته‌وه‌.

_ ده‌توانیت بیچێنیت بۆ ئه‌وه‌ی په‌تاته‌ی ترت بۆ بڕوێت.

_ له‌ناو هه‌ر ڕووه‌كێك داینێیت، گه‌شه‌كردنی خێرا ده‌كات.

_ سووربوونه‌وه‌ و په‌ڵه‌ی دوای تیشكی خۆر له‌ ڕووخسارت چاك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌سه‌ر ڕووخسارت دایبنێیت.

_ ئه‌گه‌ر هیچت نه‌بوو بیده‌ی به‌ سه‌گ، پشیله‌ یان مریشكه‌كانت، توێكڵی په‌تاته‌ باشترین خۆراكییانه‌.

_ چه‌ند پارچه‌ توێكڵێكی په‌تاته‌ له‌ژێر چاوت دانێ، به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌ په‌ڵه‌ و ڕه‌شی ژێر چاو ڕزگارت ده‌بێت.

_ توێكڵی په‌تاته‌ جوان بشۆره‌وه‌، له‌گه‌ڵ به‌هاراتی تایبه‌ت تێكه‌ڵی بكه‌ و سووری بكه‌ره‌وه‌، جبسێكی به‌تامت بۆ دروست ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌_ لبنان24



وشە - ڕێناس شابان