كۆمپانیای ڤیڤۆی چینی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا كه له ساڵی 2018 دا خستوویه‌ته بازاڕه‌كانی دنیاوه، ده‌بینرێت له دیزایندا لاسایی IPhone Xی كردووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات كه لاسایی ئافۆنی كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "V9" ه‌وه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م مۆبایله نوێیه‌ی ڤیڤۆ له دیزایندا وه‌ك IPhone Xه، ته‌نانه‌ت دیزاینی كامێراكه‌شی له IPhone X ده‌چێت.
جگه له‌وه‌ش كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێت، مۆبایله نوێكه‌ی ڤیڤۆ پاترییه‌كی 3260 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 626 ، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 12 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 24 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.30 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2280 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 640 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.