وەزارەتی دارایی خشتەی مووچەی ڕاگەیاند

:: PM:03:54:18/03/2018 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ی ئادار/ مارس، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "وشە" ناردووە، ڕای گەیاند، سبەی دووشەم 19/3/2018، مووچەی مانگی 11ی 2017 وەزارەتی پەروەردە (ناوەوە و دەرەوەی شار) دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری دووپاتی لەسەر ئەوە كردووەتەوە كە دوای پشووی جەژنی نەورۆز، وەزارەتی دارایی و ئابووری بەردەوام دەبێت لەسەر دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی تر.

ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی پەروەردە لەلایەن هەرێمەوە لە كاتێكدایە كە بڕیار بوو بەغدا مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم