كچێك بە دەمانچەی باوكی خۆی كوشت

:: PM:04:41:18/03/2018 ‌
لە شاری دهۆك كچێكی هەرزەكار خۆی كوشت و پۆلیسی شارەكەیش لەسەر ڕووداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 18ی ئادار/ مارس، هێمن سلێمان بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە "وشە"ی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە كۆڵانی مایكی ناوەندی شاری دهۆك كچێكی هەرزەكار خۆی كوشت.

زیاتر گوتی، كچەكە ناوی "ستێرین بەشار"ە و بە دەمانچەی باوكی كۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام تا ئێستە هۆكاری خۆكوشتنی ئەو كچە دیار نییە و پۆلیسی دهۆك دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.


ئەوە لەكاتێكدایە كە لە ماوەی هەفتەی رابردوو نزیكەی حەوت كەس لە سنووری پارێزگای دهۆك كوژراون و خۆیان كوشتووە، هاوكات دوێنی لە سنووری رانیە و پشدەر لەسەر زەویوزار ژمارەیەك هاووڵاتی بوونە قوربانی و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بەردەرەش چەندان حاڵەتی تری كوشتن تۆمار كراون.

توێژەرانی كۆمەڵایەتی بەردەوام هۆشدارییان لە بوونی چەك لە ماڵەكاندا داوە بەهۆی ئەوەی بەشێوەی خۆكوشتنی ئەو كچە لە دهۆك ڕووداوی لێ‌ دەكەوێتەوە.

دهۆك/  نەوزاد هلۆری



وشە - سه‌رخێڵ هاشم