گه‌نمه‌شامی خواردنێكی خۆش و به‌تامه و خه‌ڵكی له دنیادا زۆر ده‌یخوات و وه‌ك خۆراكێكی سه‌ره‌كی وایه له دنیادا، به‌ڵام زۆر خواردنی چه‌ندان زیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، چونكه گه‌نمه‌شامی چه‌وری و شه‌كری تێدا زۆره.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthfully" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له زیانه‌كانی زۆر خواردنی گه‌نمه‌شامی ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له‌لایه‌ن پزیشكان و پسپۆرانی بواری خۆراكه‌وه ئه‌نجام دراوه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه زۆر خواردنی گه‌نمه‌شامی كاریگه‌رییه‌كی خراپ دروست ده‌كات له‌سه‌ر ته‌ندروستی جه‌سته‌یان، چونكه گه‌نمه‌شامی رێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری و شه‌كر له‌خۆ ده‌گرێت كه بۆ جه‌سته زیانبه‌خشن، هه‌روه‌ها لێره‌دا باس له چه‌ند زیانێكی تری ئه‌م خۆراكه ده‌كه‌ین:
یه‌كه‌م –زیادكردنی كێش: یه‌كێك له زیانه‌كانی زۆر خواردنی گه‌نمه‌شامی ئه‌وه‌یه كه كێشی جه‌سته زیاد ده‌كات، چونكه ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وری و كالۆری تێدایه كه كاریگه‌ری ده‌بێت بۆ زیادبوونی كێش، جگه له‌وه‌یش پزیشكان ده‌ڵێن خواردنی 60 گرام له گه‌نمه‌شامی نزیكه‌ی هه‌زار و 200 كالۆری بۆ جه‌سته‌ت زیاد ده‌كات، كه ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆی زیادبوونی كێش و تووشبوون به قه‌ڵه‌وی.
دووه‌م –زیادبوونی ڕیژه‌ی سۆدیۆم له جه‌سته‌دا: یه‌كێكی تر له كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌م خۆراكه ئه‌وه‌یه كه رێژه‌ی سۆدیۆم له جه‌سته‌دا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی رێژه‌یه‌كی زۆر خوێی تێدایه، كه كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر تیكچوونی باری جه‌سته‌یی كه‌سه‌كه.