كۆمپانیای (دۆج)ی ئه‌مه‌ریكی بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له باشترین ئۆتۆمبێله‌كانی نوێ كرده‌وه كه به‌شێوازێكی زۆر جوان و ناوازه دیزاینی بۆ كردووه و سه‌رنجی خه‌ڵكی پێ راكێشاوه.
به‌پێی هه‌واڵیك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین به‌رهه‌می كۆمپانیای دۆجی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای دۆج له ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"Charger " ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی كڕیارانی ئه‌م مۆدێله نوێیه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه دیزاین كردووه، كه بووته جێگه‌ی سه‌رنجی كریاران.
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كراوه و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله هێزێكی زۆری هه‌یه و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره كه هێزه‌كانی ده‌گاته هێزی 707 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.3 لیترییه و هه‌شت پستۆنه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئۆتۆمبێله خاوه‌ن شه‌ش گێره و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه و به شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه به دیزاینێكی جیاوازه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌یشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌گاته 28 هه‌زار و 995 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.