به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له دنیایه‌كدا ده‌ژین كه چه‌ندان خواردنه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌خۆینه‌وه به‌تایبه‌ت خواردنه‌وه گازییه‌كان، بۆیه لێره‌دا پرسیارێكمان بۆ دروست ده‌بێت كه ئایا ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه كێش زیاد ده‌كه‌ن؟
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
healthfully" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه ئایا خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش؟ و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه له‌لایه‌ن بزیشكان و پسپۆڕانی زانكۆی سان فرانسیسكۆوه ئه‌نجام دراوه‌ن بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خواردنه‌وه گازییه‌كان كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی رێژه‌ی كالۆری له جه‌سته‌دا، كه ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی زیادبوونی چه‌وری جه‌سته و قه‌ڵه‌وبوون.
له‌م باره‌یه‌وه پزیشكان روونكردنه‌وه‌ی زیاتر ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن، یه‌ك بوتڵ له خواردنه‌وه گازییه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌ك لیتر و نیو بێت، نزیكه‌ت 155 كالۆری له‌خۆ ده‌گرێت، كه ئه‌مه‌یش رێژه‌یه‌كی زۆر كالۆری له جه‌سته‌دا كۆ ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها پزیشكان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری له رۆژێكدا نزیكه‌ی نیو بوتڵ بخۆیه‌وه رێژه‌ی 77 كالۆری له جه‌سته‌تدا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌یش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت كه خواردنه‌وه‌ی گازی كاریگه‌رییه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ زیادبوونی كێش و كێش زیاد ده‌كه‌ن.