ئه‌سووس یه‌كێك له‌ به‌هێزترین لابتۆپه‌كانی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌

:: PM:08:09:18/03/2018 ‌

كۆمپانیای ئه‌سووس كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناو بانگه‌كانی دنیا له‌ ساڵی 2018 دا به‌هێزترین لابتۆپه‌كانی خسته‌ بازاره‌كانه‌وه‌ كه‌ به‌شێوازێكی زۆر ناوازه‌ و جوان دیزاینی بۆ كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی "digitaltrends" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ و باس له‌ نوێترین لابتۆپی كۆمپانیای ئه‌سووس ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ئه‌سووس بۆ ساڵی 2018 لابتۆپێكی نوێی دروست كرد و خسته‌یه‌ بازاره‌كانی دنیاوه‌ كه‌ ئه‌م لابتۆپه‌ نوێیه‌ی به‌شێوازێكی زۆر ناوازه‌ و جوان دیزاین كردووه‌ و هێزێكی یه‌كجار زۆری هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌ ركابه‌ری لابتۆپه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و هواوی و ئێچ پی داده‌نرێت، كه‌ سێ به‌هێزترین لابتۆپن له‌ دنیادا.

كۆمپانیای ئه‌سووس ده‌رباره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م لابتۆپه‌ نوێیه‌ چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی داوه‌ و ده‌ڵێت، لابتۆپه‌ نوێكه‌ ناونراوه‌ "Zenbook" كه‌ قورسییه‌كه‌ی 2.47 پاوه‌نده‌ و پرۆسێسه‌ره‌كه‌ی به‌ كۆرای "i5 و i7" كار ده‌كات، كه‌ ئه‌مه‌ وای كردووه‌ هێزێكی زۆری هه‌بێت بۆ كاركردن، جگه‌ له‌وه‌یش رامی هه‌شت گێگابایته‌ و میمۆری ناوه‌كی مۆری ناوه‌كی 256 گێگابایته‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره‌ كه‌ ده‌گاته‌ 13.5 ئینج و روونییه‌كه‌ی به‌ 4K كارده‌كات.

كۆمپانیاكه‌ درباره‌ی نرخی ئه‌م لابتۆپه‌ نوێیه‌ روونكردنه‌وه‌ی زیاتری داوه‌ و ده‌ڵێت، چونكه‌ ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ی ئه‌سووس چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی ناوازه‌ی هه‌یه‌ و دیزاینی جوانی بۆ كراوه‌ نرخه‌كه‌ی ده‌گاته‌ هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.




وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان