وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی مووچە بڵاو دەكاتەوە

:: PM:11:23:18/03/2018 ‌

دوای ئەو زانیارییانەی كە باسیان لە خەرجكردنی مووچەی بەغدا دەكرد بەر لە نەورۆز و لەو بارەوە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی چاوەڕوانی پێدانی مووچەیان دەكرد لەلایەن بەغداوە بەبێ پاشەكەوت، وەزارەتی دارایی هەرێم ئەو روونكردنەوەیەی لەو بارەوە بڵاو كردەوە.
 
هاووڵاتییان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی چەند هەواڵێك لەسەر ناردنی مووچە لە بەغداوە لە راگەیاندنەكان، لێرەوە تەواوی زانیارییەكانتان پێ رادەگەیەنین.

 سەرەتا سوپاسی سەرۆك وزیرانی حكوومەتی فیدراڵ و سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە توانییان بە پشوودرێژیی لە قۆناغێكی سەختدا گفتوگۆیەكی بەرهەمدار ئەنجام بدەن و لەو رێگەیەوە بڕە پارەیەك لە بەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان، ئەمە دەستپێكێكی ئەرێنییە. بەڵام بڕی مووچەی هەرێمی كوردستان بەبێ پاشەكەوت 900 ملیار دینارە و بە سیستەمی ئێستەی پاشەكەوتەوە پێویستمان بە 590 ملیار دینارە، بۆیە هیوادارین بەغدا بەردەوام بێت لەسەر ناردنی مووچەی مانگانە.

 1-دەقی نامەی سەرۆكی بانكی ناوەندی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری
اگلاق راتب لشهر واحد لموچفی اقلیم كردستان 
 
رواتب الاقلیم عدا البیشمركە       281,724,634
+
رواتب البیشمركە 35,815,831
=
مجموع رواتب الاقلیم مع البیشمركە          317,540,465

2-ئەم بڕە (317,540,465) دینار بۆ مووچەی هەموو وەزارەتەكانە بە پێشمەرگەیشەوە، نەك تەنیا بۆ تەندروستی و پەروەردە.

3- رۆژی 19-3-2018 دووشەم لە لقی بانكی ناوەندی لە هەولێر پارەكە رادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەكرێت.
 
4-وەزارەتمان بە راوێژ لەگەڵ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دووشەم و سێشەم واتە 19 و 20ی مانگ جگە لە مووچەی وەزارەتی پەروەردە، بەردەوام دەبین لە پێدانی مووچە و لەو بڕە پارەیە مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی، شارەوانی و گەشتوگوزار، ناوخۆ، شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان، زیندانییانی سیاسی، دارایی و رەگەزنامە دابەش دەكەین، هەروەها دوای نەورۆز تەواوی وەزارەتەكانی تر دابەش دەكەین.
 
5-پاش نەورۆز حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بەو بڕە پارەیەی كە بەغدا دەینێرێ، هەروەها بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت لیستی مووچە رێك بخرێتەوە. هەموو هەوڵێك دەخەینە گەڕ بۆ باشتركردنی بژێویی هاووڵاتییان و مووچەخۆران.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری
 هەرێمی كوردستان



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل