په‌رله‌مانتارێكی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، تیرۆریستانی داعش 120 منداڵی كوردی ئێزیدیان له مووسڵ ڕفاندووه و له سووریا له‌سه‌ر شه‌ڕكردن مه‌شقیان پێ كردوون و له ڕیزی هێزی نه‌وه‌كانی خیلافه‌ت نێردراونه‌ته جه‌نگه‌كان.
ڤیان ده‌خیل له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، به پشتبه‌ستن به زانیاری باوه‌ڕپێكراو و قسه‌كانی منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ كه به‌مدواییه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له سووریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كانی خۆی، تیرۆریستانی داعش 120 منداڵی ئێزیدی خه‌ڵكی شنگال كه ته‌مه‌نیان له نێوان 10 تا 13 ساڵ بووه، خستووه‌ته ڕیزی جه‌نگاوه‌رانیان و مه‌شق و ڕاهێنانیان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی شه‌ڕكردن پێكراوه و له شه‌ڕه‌كانیان به‌شداریان پێ كردوون.
زیاتر گوتی، ئه‌و منداڵانه به به‌رنامه مێشكیان شۆردراوه‌ته‌وه و كه‌سی ته‌واو توندڕه‌ویان لێ ده‌رچووه و هیچ ده‌رفه‌تێك نییه بۆ گێڕانه‌وه‌یان، چونكه ئه‌وان به ته‌واوی ڕابردووی خۆیان له بیر بردراوه‌ته‌وه، بۆیه داوا له حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین، كار بۆ ڕزگاركردنی ته‌واوی ئێزیدییه‌كان بكات و له ده‌ست ئه‌و ڕێكخراوه دڕنده‌یه ڕزگاریان بكات.
زیاتر گوتی، داوا له سه‌رجه‌م هێزه‌كانیش ده‌كه‌ین، كه له سنووری عێراق و سووریا‌ن، كه وه‌ك قوربانی ده‌ستی داعش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێزدییه‌كان بكه‌ن، نه‌ك وه‌ك به‌شێك له تیرۆریستان، چونكه ئه‌وان ڕفێنراون و به زۆر خراونه‌ته ڕیزی چه‌كدارانه‌وه و مێشكیان شۆردراوه‌ته‌وه.
له به‌شێكی تری قسه‌كانی ئاماژه‌ی داوه، كه زیاتر له هه‌زار و 60 منداڵی كوردی ئێزیدی له سه‌ربازگه‌كانی تیرۆریستانی داعش مه‌شقیان پێ كراوه و به وردی كار له‌سه‌ر هزر و بیركردنه‌وه‌یان كراوه و ئێسته ئه‌وان هاوشێوه‌ی داعشیان لێ كراوه، به‌شێكیشیان له‌كاتی بۆردمانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌ركه‌وتوون و گیانیان له ده‌ست داوه.