سندووقی گه‌شه‌پێدانی قه‌ته‌ر ئاشكرای كرد، به‌خشینێك به بڕی سێ ملیۆن دۆلار ده‌داته عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری مووسڵی پێ نۆژه‌ن بكرێته‌وه و تۆڕی ئاوی ته‌واوی مووسڵ دووباره چاك بكرێته‌وه.
مسفه‌ر بن حه‌مه‌د شه‌هوانی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكای پرۆژه‌كانی سندووقی گه‌شه‌پێدانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ جێرت كابیلێر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوی یونسێف له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا واژووی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان كرد، وڵاتی قه‌ته‌ر له ڕێی یونسێفه‌وه ئه‌و هاوكارییه پێشكه‌شی عێراق ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڕی ئاوی ته‌واوی مووسڵ دووباره نۆژه‌ن بكرێته‌وه و ڕێك بخرێته‌وه.
له‌كاتی واژووكردنی
ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوو لا دووپاتیان كرده‌وه، كه ئامانج له‌و به‌خشینه گه‌یاندنی ئاوی پاكه به ته‌واوی خه‌ڵكی مووسڵ، دوای ڕزگاربوونیان له ده‌ست تیرۆریستانی داعش، هاوكات پاراستنی ئاسایشی ئاوی پاك و گه‌یاندنیان به هه‌موو خه‌ڵكی شاره‌كه به هۆكارێك بۆ باشبوونی دۆخی ده‌روونی و ته‌ندروستی هاووڵاتییانی دووباره گه‌ڕاوه بۆ مووسڵ زانی.
جێرت كابیلێر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوی یونسێف له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و هاوبه‌شی و پشكدارییه‌ی قه‌ته‌ر زۆر گرنگه بۆ خێرا ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی مووسڵ و یارمه‌تیدانی منداڵانی عێراق، گه‌یشتنی ئاوی پاك به ته‌واوی ماڵه‌كان و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه‌كان، كاریگه‌ری زۆر گرنگی ده‌بێ، بۆ باشبوونی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ناوچه‌كه، پرۆژه‌كه‌یش له‌لایه‌ن یونسێف و مانگی سووری قه‌ته‌ری جێبه‌جێ ده‌كرێت.
مووسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عێراقه و له دوای ڕزگاركردنی له تیرۆریستانی داعش، تا ئێسته‌یش وێرانه‌یه‌كه و كه‌مترین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لێ ئه‌نجام ده‌درێ، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زیاتر له 250 هه‌زار خانوو و باڵه‌خانه‌ی شاره‌كه ڕووخاون و ته‌رمی هه‌زاران كه‌س له‌ژێر پاشماوه‌ی داڕووخاوی خانووه‌كانه و بڕی 40 ملیار دۆلار بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شاره‌كه خه‌ملێنراوه.