له زۆرێك له شاره‌كانی ئێران خۆپێشاندان ده‌ستی پێ كرد، ئه‌مه‌یش هاوكاته له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له جه‌ژنی نه‌ورۆز، به‌رده‌وامی و زۆربوونی ناڕه‌زاییه‌كانیش ترسی لای كۆماری ئیسلامی ئێران دروست كردووه.
ئه‌نجوومه‌نی به‌رگریكاری ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و كرێكاران و جووتیار و مامۆستا و ته‌واوی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه به‌شداری خۆپێشاندانه‌كانن، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ئه‌هواز له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی پارێزگای ناوچه‌كه دروشمی "ئێمه كرێكارین، نه‌ك كۆیله و داوای مووچه‌كانمان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌ڵێن"یان هه‌ڵواسیوه.
كرێكار و به‌ڵێنده‌ر و بازرگانانی كه‌لوپه‌لی بنیاتنان له شاری ئه‌نزلی ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، له به‌رانبه‌ر پێنه‌دانی پاره‌ی جێبه‌جێ كردنی پرۆژه‌كان و مافی كرێكاران، زیاتر له 300 مامۆستای تریش له شاری یه‌زد ده‌ستیان به خۆپێشاندان كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی شه‌ش مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
جیا له‌وه‌یش كرێكارانی خزمه‌تگوزار و پاككه‌ره‌وه له شاری كرمان داوای مووچه‌یان كرد، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چوار مانگه هیچ پاره‌كیان له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پێ نه‌دراوه، له شاری "ڕشت" به‌رانبه‌ر ماڵی زه‌ین العابدینی نوێنه‌ری خامنه‌یی له ناوچه‌كه گردبوونه‌وه، جیا له‌وه له ناوچه‌ی نه‌زه‌رئابادی شاری كه‌ره‌ج و شاره‌دێی بروجه‌رد به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی كرێكاران بۆ ماوه‌ی حه‌وت تا هه‌شت مانگ، خۆپێشاندان به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له شاری شیراز و قه‌زوین و زۆر ناوچه‌ی تری وڵاته‌كه، خه‌ڵكی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، یه‌كێك له ڕێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران به كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ڕاگه‌یاندووه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی ناڕه‌زایی و خۆپێشاندان ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن، گه‌لی ئێران ده‌یه‌وێ ڕژێمی وڵات بگۆڕێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ بۆ دواوه بگه‌ڕێینه‌وه، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه ڕژێمی ویلایه‌تی فیقهـی بگۆڕدرێ.