محه‌مه‌د بن سه‌لمانى جێنشینى شاى سعوودیه ئاشكرای كرد، ئێران ڕۆلێكى شه‌ڕانگیز له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت و خامه‌نه‌یى هیتله‌رێكى نوێیه.
له میانه‌ى دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ تۆڕى سى بی ئێسى ئه‌مه‌ریكى كه شه‌وى رابردوو په‌خش كرا، محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعوودیه له‌باره‌ى ڕۆلى ئێران له ناوچه‌كه گوتى، ئێران ڕۆلى شه‌ڕانگێز له ناوچه‌كه ده‌گێڕێت، خامه‌نه‌یى هیتله‌رێكى نوێیه، چونكه هه‌وڵى فراوانخوازى هه‌یه و ده‌یه‌وێ پرۆژه تایبه‌ته‌كه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست جێبه‌جێ بكات وه‌ك چۆن هیتله‌ر له‌كاتى خۆى كارى وه‌هاى ده‌كرد.
بن سه‌لمان دووپاتى كرده‌وه، سعوودیه نایه‌وێ چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و كاره بكات ئه‌وا سعوودیه‌ش هه‌وڵ ده‌دات ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى، بن سه‌لمان باسی له‌وه‌یش كرد كه بیرى تایفه‌گه‌رى ئێران له ناوچه‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و بۆ چه‌ندان ناوچه‌ى تریش دزه ده‌كات.
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه له به‌شێكی تری دیداره‌كه له باره‌ى ئیخوانه‌كان گوتی، ئێمه له دواى 1979 بووینه قوربانى هه‌ندێك كرده‌ى ئایینى، هه‌وڵ ده‌ده‌ین گروپى ئیخوانه‌كان به ته‌واوى له قوتابخانه‌كانمان دوور بخه‌ینه‌وه.