سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد له به‌غدا ئاشكرای كرد، ئامۆژگارى سه‌ركرده و به‌رپرسانى كوردمان له عه‌فرین كردووه تا پشت به ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌ستن، به‌ڵام ئه‌وان ئامۆژگارییه‌كه‌یان فه‌رامۆش كردووه، بۆیه تووشی كۆستێكی تربووین.
مه‌حموود عوسمان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى، ئه‌مه‌ریكای به دووڕوو تۆمه‌تبار كرد و ئاماژه‌ی دا، من ئامۆژگاری سه‌ركرده‌كانى عه‌فرینم كردووه كه پشت به ئه‌مه‌ریكا نه‌به‌ستن، به‌ڵام ئه‌وان ئامۆژگارییه‌كه‌یان وه‌رنه‌گرت، قه‌ده‌رى كورد به‌مشێوه‌یه‌یه.
دوێنێ 18ى ئادار/مارس شارى عه‌فرین له رۆژئاواى كوردستان له‌لایه‌ن هێزه‌كانى توركیاوه داگیركرا، مه‌حموود عوسمان له‌و بڕوایه‌دایه، كورد سوود له هه‌ڵه‌كانى خۆى وه‌رناگرێت و ڕای گه‌یاند، هه‌ڵه‌ى كورد ئه‌وه‌یه سوود له هه‌ڵه‌كانى خۆیان وه‌رناگرن، مێژوو به شێوه‌یه‌كى باش ناخوێننه‌وه.
له باره‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكاش گوتى، ئه‌مه‌ریكا گه‌لان وه‌ك ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیان به‌كارده‌هێنن، دواتر پشتیان تێده‌كه‌ن و گه‌لانیش ئه‌و كاته به ته‌نیا رووبه‌رووى مه‌رگ ده‌بنه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ى له عه‌فرین رووده‌دات.
مه‌حموود عوسمان هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كورد كۆمه‌ڵێك تاقى كردنه‌وه‌ى خراپى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هه‌یه له مه‌هاباد و ریفراندۆم و چه‌ندان بارودۆخى تر، پشتیان له كورد كردووه.