سه‌رۆكی گرووپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تر ڕێككه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كارا بكه‌نه‌وه و لیژنه‌كان ده‌ست به به‌دواداچوونه‌كانی خۆیان بكه‌ن، بۆ خزمه‌تی زیاتری كه‌ركووك، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كار وه‌ستاوه، به‌هۆی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه.
برهان مه‌زهه‌ر عاسی سه‌رۆكی گرووپی عه‌ره‌بی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و ته‌واوی لیژنه‌كانی، بۆ ئه‌وه‌ی به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و خزمه‌تگوزاری زیاتر پێشكه‌شی كه‌ركووك بكرێت.
ئاماژه‌ی دا، ده‌مانه‌وێ گۆڕانكاری له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بكه‌ین و زۆرینه‌ی ئه‌ندامانیش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ده‌بن و مافی ته‌واوی خه‌ڵكیش پارێزراو ده‌بێت. هاوكات داوا له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ین، كه به لێشاو به‌ره‌و ناوه‌نده‌كانی نوێكردنه‌وه‌ی تۆمار ده‌نگده‌ران و بایۆمه‌تری بڕۆن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ڕێوشوێنه‌كان ته‌واو بكه‌ن و بتوانن به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، چونكه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه، تا ناسنامه‌ی عێراقیبوونی كه‌ركووك دووپات بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی گرووپی عه‌ره‌بی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له كاتێكدایه، پێش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گرووپه ناپاك و خۆفرۆشه‌كه‌ی ناو یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌غدا و میلیشیاكان ڕێككه‌وتن، كه دوای خیانه‌تكردنیان له خاك و خه‌ڵكی كوردستان، دووباره پۆستی پارێزگا و ده‌سه‌ڵاته‌كانی كه‌ركووك به یه‌كێتی ده‌درێته‌وه، به‌ڵام دوێنێ نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرا بوو، كه به‌رپرسێكی یه‌كێتی له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك دوورخسته‌وه.