لایپزیگ سەركەوتنێكی مێژوویی بەسەر بایرن میونشن تۆمار كرد
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی تووشی شكستێكی مێژوویی بووەوە لەسەر دەستی یانەی لایپزیگ.
شەوی رابردوو یانەی بایرن میونشن لە گەڕی 27ی خولی پلە یەكی ئەڵمانیا لەنێو یاریگەی رێد بۆڵ ئەرینا بووە مێوانی یانەی لایپزیگ و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ دۆڕاند.
گۆڵی یەكەمی یارییەكە لەلایەن ساندرۆ ڤاگنەری هێرشبەری یانەی بایرن میونشن لە خولەكی 12 تۆمار كرا، هەر لە گێمی یەكەمدا لە خولەكی 37 نابی كیتای یاریزانی یانەی لایپزیگ گۆڵی یەكسانبوونەوەی یارییەكەی تۆمار كردەوە.
لە گێمی دووەمیشدا تیمۆ ڤێنەری هێرشبەری یانەی لایپزیگ لە خولەكی 56 گۆڵی دووەم و سەركەوتنی بۆ یانەكەی تۆمار كردەوە.
یانەی بایرن میونشن لەم وەرزەدا ئەمە دووچاری سێیەم شكست دەبێتەوە لەسەر دەستی یانەكانی هۆڤنهایم و بڕووسیا مونشنگلادباخ، هەروەها لە 3 یاری تریشدا بەرامبەر یانەكانی ڤوڵفسبۆڕگ و هێرتا بەرلین یەكسان بووە.
بەهۆی ئەم شكستەوە خاڵەكانی یانەی بایرن میونشن وەك خۆی 66 خاڵ مایەوە، بەڵام هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی ئەڵمانیا مایەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی لایپزیگ خاڵەكانی بۆ 43 و ریزبەندی شەشەمی یانەكان بەرز كردەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم