تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتای جامی یەكەتی ئینگلیزی

:: AM:09:54:19/03/2018 ‌

شەوی رابردوو تیروپشك بۆ قۆناغی پێش كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزی هاتە ئەنجامدان دوای تەواوبوونی یارییەكانی قۆناغی 8ی پاڵەوانیەتییەكە.

دوێنێ یەكشەم دوایین 2 یاریی قۆناغی 8ی جامی یەكەتیی ئینگلیزی بەڕێوە چوون كە ئەنجامەكانیان برێتی بوو لە:- ویگان ئەتلەتیك 0-2 ساوتهامتۆن، لیستەر سیتی 1-2 چێڵسی.

ئەنجامی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتای جامی یەكەتیی ئینگلیزی بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

مانچستەر یونایتد – تۆتنهام

چێڵسی – ساوتهامتۆن

یارییەكەی نێوان هەردوو یانەی مانچستەر یونایتد و تۆتنهام لەنێو یاریگەی وێمبڵی لە رۆژی 21ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، یارییەكەی چێڵسی و ساوتهامتۆنیش لە رۆژی دواتر لە هەمان یاریگە ئەنجام دەدرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م