له وڵاتی پورتوگال ، گرانترین قاوه‌ی دنیا به پێكهاته سه‌یره‌كانییه‌وه نمایش كرا، دواتر له لایه‌ن لێژنه‌ی بڕیارده‌رانه‌وه ناوی چووه كتێبی گینسی پێوانه جیهانییه‌كانه‌وه.
له نمایشێكدا كه بۆ شته جیاواز و كارده‌ستییه‌كان ئه‌نجام درابوو، پیاوێك له شاری ئۆبیدۆس له پورتوگال، گرانترین قاوه‌ی دنیای پێشكه‌ش كرد.
هه‌ر پارچه‌یه‌ك له ئه‌م قاوه‌یه نرخه‌كه‌ی نۆ هه‌زار و 489 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، كه ته‌نیا هه‌زار دانه‌ی لێ دروستكرا و له‌و نمایشه‌دا پێشكه‌ش كرا و فرۆشرا.
دانیه‌ل گۆمز دروستكه‌ری قاوه‌كه ئاشكرای كرد، كه پێكهاته‌كانی ئه‌م قاوه‌یه له زه‌عفه‌ران، ڤانیلیای ماداگاسكه‌ر، دوومه‌ڵان دروستكراوه، له كۆتاشدا ته‌واوی قاوه‌كه به ئاڵتوونی بۆ خواردن شیاو ڕووپۆش كراوه.
شێوه‌ی قاوه‌كه وه‌ك ئه‌ڵماس وایه، له پاكه‌تێكیشدا هه‌ڵگیرابوو كه له شێوه‌ی تاجی پاشا و شاژن دروستكراوه، كه به كریستاڵی سوارۆڤسكی نه‌خشێنراوه، ئه‌مه‌ش دیمه‌نی قاوه‌كه‌ی ڕازاوه‌تر كردووه.
دوای ئه‌و نمایشه، ڕاسته‌وخۆ وه‌ك گرانترین قاوه‌ی دنیا هه‌ڵبژێردرا و ناوی چووه كتێبی گینس بۆ پێوانه جیهانییه‌كانه‌وه.