گه‌نجینه‌ی بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، له ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كانی ئه‌وان، ئه‌مساڵیش بۆ سێیه‌م ساڵ له‌سه‌ر یه‌كتر بانكه‌كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتووه و هۆكاره‌كه‌یشی بۆ بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ له زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر ئه‌له‌منیۆم ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
له هه‌واڵێكی پێگه‌ی "
ئێكسپرێس"ی به‌ریتانی بڵاوكراوه‌ته‌وه، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا دزه‌یان كردووه، زیانه‌كانی بانكه‌كه زیاترن له‌وه‌ی ساڵی ڕابردوو پێشبینیان بۆی كردبوو، له‌گه‌ڵ زیانه زۆره‌كه‌ی، كه‌چی بانكه‌كه به‌رده‌وامه له پێدانی به‌خشیش و ده‌سكه‌وتی زیاده بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی.
داتای ساڵانه‌ی هه‌ژماره‌كانی بانكه‌كه ئه‌وه ده‌رده‌خات، ئه‌مساڵ بانكه‌كه زیانی 735 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته(648.21 پاوه‌ند) به‌ركه‌وتووه، كه دوو هێنده‌ی پێشبینیه‌كانی ساڵی پاره كه بۆی كرابوو به 497 ملیۆن یۆرۆ ده‌كاته(438.31 پاوه‌ند)، ئه‌مه‌یش به‌هۆی بڕیاری تره‌مپ بوو له به‌رزكردنه‌وه‌ی گومرگ له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی ئه‌له‌منیۆم.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌ڵمانیا ڕای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر باجه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ گۆڕانكاری تێدا نه‌كرابا له له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017، ئه‌وا بانكه‌كه قازانجی به بڕی 880 ملیۆن پاوه‌ند ده‌كرد كه نزیكه‌ی ده‌كاته ملیارێك دۆلار.
ئه‌مه سێیه‌م ساڵه له‌دوای یه‌ك بانكه‌كه تووشی زه‌ره‌ر و زیان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه فه‌رمانبه‌ره‌كانی گه‌وره‌ترین بانك له ئه‌ڵمانیا ده‌سكه‌وتی به بڕی 2.3 ملیار یۆرۆ وه‌رده‌گرن كه ده‌كاته دوو ملیار پاوه‌ند، له‌به‌رانبه‌ردا خاوه‌ن پشكه‌كان قازانجی 11 سه‌نتیان به‌ر ده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری جیبه‌جێكاری بانكه‌كه جۆن كرایان گوتی، هیوا ده‌خوازێت بانكه‌كه دووباره قازانجه‌كانی به‌ده‌ست بێنێته‌وه و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ دووباره گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قازانجه‌كان له ساڵی 2018.
سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌م بانكه، به‌شی كاڕگێری بانك كه له 12 به‌ڕێوه‌به‌ر پێكدێن و ده‌ستكه‌وتی 29.2 ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵی 2017 وه‌رده‌گرن.
جۆن كرایان ئاماژه‌ی دا، به‌رزكردنه‌وه و زیادكردنی به‌خشیش و ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر به دوای خۆی دێنێت، به‌ڵام پێویسته پارێزگاری له به‌هره‌و تواناكانی به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌ره‌كان بكرێت.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د