پارته‌كه‌ى میركل عێراقییه‌ك ده‌كاته‌ نوێنه‌ری خۆی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا

:: AM:10:11:19/03/2018 ‌
 پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئه‌ڵمانیا كه‌ پارتى ئه‌نگیلا مێركلى راوێژكاره‌،  مسته‌فا عه‌ممار ده‌كاته‌ نوێنه‌رى خۆى له‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا، كه‌ پیاوێكى به‌ره‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به‌ و خه‌ڵكى عێراقه‌.

پارتى دیموكراسى مه‌سیحى كه‌ پارته‌كه‌ى ئه‌نگیلا میركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانیایه‌، دوێنێ مسته‌فا عه‌ماریان وه‌ك نوێنه‌رى خۆیان له‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا هه‌ڵبژارد.

 عه‌مار له‌ لێدوانێكى بۆ " شه‌فه‌ق نیوز" گوتی، هه‌ڵبژاردنى من له‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ر خاكى خۆى رێز له‌ هه‌موو ئایینه‌كان ده‌گرێت و به‌ تایبه‌تیش كۆچبه‌ران كه‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ كۆمه‌ڵگاى ئه‌ڵمانیا پێك ده‌هێنن،  هه‌ڵبژاردنیشم وه‌ك عێراقییه‌ك چاكترین به‌ڵگه‌یه‌ بۆ ئه‌مه‌، بۆیه‌ من ته‌نیا سه‌ر به‌ ئه‌ڵمانیا نییم به‌ڵكو سه‌ر به‌ ته‌واوى ئه‌وروپام.

 هه‌ر له‌ لێدوانه‌كه‌ى مسته‌فا عه‌ممار باس له‌ ئه‌ركى خۆى ده‌كات له‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا و ئاماژه‌ی دا، ئه‌ركى من له‌ گه‌ڵ ئه‌ندامانى تر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ده‌بێت له‌ په‌رله‌مانى ئه‌وروپا.
پارته‌كه‌ى مێركل به‌ یه‌كێتى دیموكراسى مه‌سیحى ناسراوه‌ و به‌ CDU كورت ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌و پارته‌ یه‌كێكه‌ له‌ پارته‌ كۆنه‌كانى ئه‌ڵمانیا و له‌ساڵى 1945 دامه‌زراوه‌، ئێستا له‌لایه‌ن ئه‌نجیلا میركل سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.




وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل