دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م هێزه‌كانی توركیا و گرووپه توندڕۆ و تیرۆریسته‌كانی هاوپه‌یمانی چوونه ناو عه‌فرین و ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی شاره‌كه‌دا گرت، له دوێنێوه دزی و تاڵانی له‌لایه‌ن میلیشیاكان و تیرۆریستانی هاوپه‌یمانی توركیا و هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته به چڕی ده‌ستی پێ كردووه.
عه‌فرین یه‌كێكه له شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان و له 2011 دوای ده‌ست پێ كردنی ئاڵۆزییه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل كۆنتڕۆڵ كرا، له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی ده‌ستیان به هێرشی داگیركردنی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كوردستان كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵكوژی سه‌دان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و نه‌خۆشخانه‌ی و قوتابخانه و مزگه‌وتی شاره‌كه‌یان كرد و دوور له هه‌موو بنه‌مایه‌كی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و ویژدانه‌وه منداڵ و پیر و پهككهوتهیان بۆردمان ده‌كرد.
دوای نزیكه‌ی دوو مانگ له شه‌ڕ و به‌رگری قورس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی یه‌په‌گه‌وه، سه‌ره‌نجام به زه‌بری بۆردمانی فڕۆكه و تۆپهاوێژه‌وه توركیا و میلیشیا توندڕۆكانی توانیان شاره‌كه داگیر بكه‌ن، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی له دڵی هه‌موو كوردێك له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان دروست كردووه، هاوكات هێزه‌كانی یه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتیان كرده‌وه، عه‌فرین نه‌كه‌وتووه و شه‌ڕ پێ ده‌نێته قۆناغێكی نوێوه و ئه‌وان له شوێنی شه‌ڕی سه‌نگه‌ر، ده‌ست به شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن و به توندی ڕووبه‌ڕووی دوژمن ده‌بنه‌وه.