به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری لاوازی نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 24 پله و نزمترین پله‌یش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی سێشه‌م كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌یش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.