به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا "سی ئای ئه‌ی" هێرشی كرده سه‌ر سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ، به سه‌رۆكێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر هه‌ژماری كرد.
ماڵپه‌ڕی "
ئیندیپێندێنت"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، جۆن برینان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی ناوه‌ندی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكی CIA، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای به سه‌رۆكێكی شه‌رمه‌زاركه‌ر ناوبرد، به‌هۆی سزادان و دوورخستنه‌وه‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی FBI ئه‌ندرۆ ماكابی.
له‌باره‌ی دورخستنه‌وه‌ی له‌كاره‌كه‌ی كه دوو ڕۆژ به‌ر له خانه‌نشینكردنی بوو ماكابی گوتی، من گه‌واهیده‌رێكی ترسناك بووم بۆ تره‌مپ كه ڕێگربووم له پیلان گێڕان بۆ كوشتنی لێكۆله‌ره‌وه‌كانی ئه‌ندامه‌كانی روسیا، كه لێكۆڵینه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكای ساڵی 2016 ده‌كرد.
تره‌مپ خۆشحاڵی خۆی بۆ ده‌ركردنی ماكابی ده‌ربڕی و گوتی، ڕۆژێكی گه‌وره‌یه بۆ دیموكراسیه‌تی وڵات، ئه‌م لێدوانانه‌ی تره‌مپ وای له جۆن برینان كرد بێته ده‌نگ و وه‌ڵامی بداته‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه، داواكاری گشتی جێف سێشنز له‌ماوه‌ی ڕابردوو ڕای گه‌یاند، له‌كاردوورخستنه‌وه‌ی ماكابی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پارێزگاری نه‌كردن له نهێنیه‌كانی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی و گه‌یاندنی زانیاری به ڕاگه‌یاندنكاران.
ماكابی ئه‌م تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و گوتی، ئه‌مه هه‌ڵپه‌ستراوه له‌لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بۆ ناشرینكردنی ناوبانگم و هه‌روه‌ها ناوبانگی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی.
وشه/ په‌یام محه‌مه‌د