ئه‌مڕۆ دووشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له عه‌فرین ڕووی دا، به پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك له میلیشیاكانى سوپاى ئازادى سووریا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه كوژراون.
میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه‌مێك به‌ر له ئێسته ته‌قینه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له ناوه‌ڕاستى شارى عه‌فرین روویداوه و له ئه‌نجام دا 11 كه‌س كوژران
ئاماژه دراوه، ته‌قینه‌وه‌كه هێزه‌كانى سوپاى ئازادى سووریای كردووه‌ته ئامانج و چوار كه‌س له چه‌كداره‌كانى ئه‌و هێزه میلیشیایه كوژراون، به‌ڵام هێشتا ناسنامه‌ى كه‌سه‌كانى تر ئاشكرا نه‌كراوه، ته‌نیا راگه‌یاندنه‌كانى توركیا ده‌ڵێن كوژراوه‌كان له خه‌ڵكى سڤیلن.
دوێنێ شارى عه‌فرین له لایه‌ن هێزه‌كانى توركیا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانیان كه سوپاى ئازادى سووریایه، داگیركرا، جیا له داگیركاریى هێزه‌كانى توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانیان ده‌ستیان به تاڵانكردن و كوشتنی كورد له شاره‌كه كردووه، جیا له‌وه‌یش به‌هۆی هێرشی داگیركاری توركیا زیاتر له 150 هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی شاره‌كه ئاواره‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی ڕژێمی ئه‌سه‌د بوون.
توركیا له 20 كانوونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ ئۆپراسیۆنێكى به ناوى چڵه زه‌یتوون بۆ داگیركردنى عه‌فرین ده‌ست پێكرد و و دواى تێپه‌ڕبوونى 58 رۆژ به‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه و به‌رگرییه‌كى سه‌ختى شه‌ڕڤانه كورده‌كان، دواجار شارى عه‌فرینى له‌ناو خاكى سووریا داگیركرد.