وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ئاشكرای كرد، بڕیار بوو مووچه‌ی مامۆستایان له به‌غداوه بێ، به‌ڵام به‌غدا جارێكی تر له به‌ڵێنه‌كانی خۆی پاشگه‌زبووه‌وه.
دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پشتیوان سادق وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان، گوتى مامۆستایان به‌ر له نه‌ورۆز دوو مووچه وه‌رده‌گرن و یه‌كێك له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه و ئه‌ویتریش له‌لایه‌ن به‌غداوه.
دوێنێ یه‌كشه‌م ته‌نیا مووچه‌كه‌ى هه‌رێم بۆ مامۆستایان راگه‌یانرا. ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كاتى كردنه‌وه‌ى خوولى وتاربێژان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، پشتیوان سادق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسی به‌ڵێنه‌كانى خۆى كرد و گوتى، من به‌ڵێنم دابوو، ئه‌وه ئه‌و مووچه‌یه‌ى كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمه‌وه دابین كرابوو، هاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌غدا پێوه‌ندى به بێ به‌ڵێنى ئه‌وانه‌وه هه‌یه.
وا بڕیار بوو به‌ر له نه‌ورۆز مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده له‌لایه‌ن به‌غداوه بێت، كه‌چى ئه‌و بڕه‌ى نێردراوه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایییه‌وه، مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى تریشى پێ ده‌درێت.
پشتیوان سادق گوتى، وه‌ك له روونكردنه‌وه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى هاتووه، دواى نه‌ورۆز مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تر دابه‌ش ده‌كرێت و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیش ده‌رباره‌ى باشتركردنى مووچه ده‌كرێت.