وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندان و سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابه‌شكردنیان دراوه و ده‌ست به دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر كارمه‌ندان ده‌كرێت.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هاتووه، مووچه‌ی ته‌واوی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان و ته‌نانه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌یشمان ڕه‌وانه كردووه، پێویسته به زوویی به‌سه‌ر كارمه‌ندانی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش بكرێت.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، پرۆسه‌ی وردبینی له‌لایه‌ن شانده‌كانی به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ، تا شه‌فافیه‌تی ته‌واو له مووچه‌خۆران و كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستانی دێته‌دی.
هاوكات دوێنێ یه‌كشه‌م وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستێكی تری دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه و به‌ڵێنی دا، له دوای نه‌ورۆز ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆ ده‌بێته‌وه و دۆخی مووچه‌ی كارمه‌ندانی كوردستان باشتر ده‌كرێ.