كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجیا "ئێچ پی" ئاشكرای كرد، له داهاتوویه‌كی نزیك كۆمپیوته‌رێكی تایبه‌ت به كاركردن له بواری پزیشكی و دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان ده‌خاته بازاڕه‌وه.
ئه‌و كۆمپیوته‌ره نوێیه‌ی
ئێچ پی دوو جۆره و یه‌كێكیان ئێلتی وه‌ن 800ه و ئه‌وه‌ی تر به كوالێتی نه‌وه‌ی پێنجه‌م دروست كراوه و ئێلتی وه‌ن 840ی پێ ده‌گوترێ، شاشه‌كانی له‌مسن و ده‌توانیی به په‌نجه‌كانت به‌كاری بهێنێت، بۆخۆی شاشه‌كه‌ی پاك ده‌كاته‌وه، له‌وكاته‌ی كه زۆر پیس ده‌بێ و گه‌رد و تۆزی له‌سه‌ر ده‌نیشێت.
ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی ئێچ پی به تایبه‌ت بۆ دامه‌زراوه پزیشكییه‌كان به‌رهه‌م هێنراوه، ڕێگه ده‌دا بیشۆن و پاكی بكه‌نه‌وه ڕۆژانه، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك شێ و ئاو و ته‌ڕبوون كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست ناكات و تێكی نادات.
هاوكات ئه‌و كۆمپیوته‌ر به سیسته‌مێكی به‌هێزی خۆپاراستن دروست كراوه، ته‌واوی داتا و زانیارییه نهێنییه‌كانی نه‌خۆشه‌كان ده‌شارێته‌وه و ڕێگه نادات به هیچ شێوه‌یه‌ك دزه‌یان پێ بكرێت، كامێرای زۆر تایبه‌تی بۆ دراوه، كه ڕاسته‌وخۆ وێنه‌ی نه‌خۆش ده‌گرێ و له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌ی و نه‌خۆشی و ورده‌كارییه‌كه‌ی له تۆمارێك هه‌ڵیان ده‌گرێت.