پۆلیسى دانیمارك راگه‌یاند، به‌یانى ئه‌مڕۆ له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به بۆمبى به‌نزینى هێرشكرایه سه‌ر باڵوێزخانه‌ى توركیا له كۆپنهاگن.
ئه‌مڕۆ پۆلیسى دانیمارك له كۆپنهاگنى پایته‌ختى ئه‌م وڵاته رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانى له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كه ژماره‌یان له دوو كه‌س زیاتر بووه، هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه‌ى توركیا له دانیمارك.
وه‌ك له سایتى سكاى نیوز هاتووه، پۆلیس روونى كردووه‌ته‌وه ئه‌و كه‌سانه جۆره بۆمبێكیان به‌كارهێناوه به‌نزینى تێدا به‌كارهاتووه، به‌ڵام هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه، ته‌نیا زیانێكى زۆر كه‌م به‌ر ده‌ره‌وه‌ى باڵه‌خانه‌كه كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها پۆلیس ده‌ڵێ، ئه‌و كاته باڵه‌خانه‌كه خاڵى بووه و كه‌سى تێدا نه‌بووه، تا ئێسته‌ش كه‌سێك به تۆمه‌تى هێرشكردنه‌كه هاتووه‌ته گرتن.
له گه‌ڵ هاتنه ده‌سه‌ڵاتى ئاكپارتى كه حزبه‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه، ده‌سه‌ڵاتى توركیا له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه چه‌ندان نه‌یار و دوژمنى بۆ دروست بووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته سیاسییه‌ى ئه‌م پارته له ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى ده‌ینوێنێ.
جیا له كورد چه‌ندان رێكخراوى تر هه‌ن له‌ناو توركیا به توندى دژى مانه‌وه‌ى ئاكپارتین له ده‌سه‌ڵات، بۆیه هه‌وڵى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ده‌ن.