به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ڕۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ڕۆژی چواره‌م كه ده‌كاته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌بێ، ئاسمان به گشتی له نێوان ساماڵ و نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق شه‌پۆلی خۆڵبارین بوونی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ئاراسته‌ی با گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێ، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خۆڵبارین هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه.
هاوكات ڕۆژی دووه‌می نه‌ورۆز كه ده‌كاته پێنجشه‌م ئاسمانی كوردستان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێ، له ناوچه شاخاوییه‌كان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق پێشبینی شه‌پۆڵی خۆڵبارین ده‌كرێ، گۆڕینی ئاراسته‌ی با، ئه‌گه‌ری هێنانی تۆز و خۆڵێكی سووكیش بۆ كوردستان زیاد ده‌كات.
ڕۆژی هه‌ینی و سێیه‌م ڕۆژی جه‌ژنی نه‌ورۆز، وه‌كوو ڕۆژی یه‌كه‌م و دووه‌می نه‌ورۆز ده‌بێ، گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له دۆخی كه‌شوهه‌وا ڕوو نادات، پله‌ی گه‌رمای له‌م سێ ڕۆژه جێگیره و هیچ پێشبینییه‌ك بۆ بارانبارین نییه و خێرایی با له نێوان پێنج تا 15 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك ده‌بێت.