ئاژانسێكى ئێرانى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه له مه‌زارى خومه‌ینى و ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئێران ئه‌نجام دراوه و چه‌ندان كه‌س كوژراون.
ئاژانسى میهرى ئێرانى ئه‌مڕۆ له په‌یجه‌كه‌ى خۆى له تویته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌زارى خومه‌ینى به ته‌قینه‌وه‌یه‌ك كراوه‌ته ئامانج .
دواتر ته‌قینه‌وه‌ى دووه‌م له ئه‌نجوومه‌نى شووراى ئێران ئه‌نجام دراوه.
سایتى شه‌فه‌ق نیوز كه هه‌واڵه‌كه‌ى گواستووه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات سایتى میهر هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له باره‌ى ته‌قینه‌وه‌كانى باشوورى تاران ئه‌نجام نه‌داوه، ته‌نیا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه له هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌دا كه‌سانى كوژراو هه‌ن.
له مانگى حوزه‌یرانى ساڵى 2017 دوو ته‌قینه‌وه‌ى جیاجیا له مه‌زارگه‌ى خومه‌ینى و باره‌گاى په‌رله‌مانى ئێران ئه‌نجام درا.
خومه‌ینى له ساڵى 1902 له دایكبووه و له ساڵى 1989 مردووه و له تاران نێژراوه، به هه‌ڵگیرسێنه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران داده‌نرێ و ئه‌و شۆڕشه‌ی سیسته‌می پاشایه‌تی له ئێران ڕووخاند و به پشتبه‌ستن به هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ى شیعه‌گه‌رى تیۆرى ویلایه‌تى فیقهى دامه‌زراند، كه شێوازێكه له حوكمڕانى ئیسلامى شیعه له ئێران.