له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نووسى، ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق رایان گه‌یاند له‌سه‌ر مووچه‌ى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده داواى روونكردنه‌وه‌یان له حه‌یده‌ر عه‌بادى كردووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه له ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید و به‌كر ئه‌مین ئه‌ندامانى كورد له لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق له به‌غدا، كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان له به‌غدا ئه‌نجام دا و بابه‌تى كۆنگره‌كه‌شیان مووچه‌ى هه‌ردوو وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى بوو.
به‌كر ئه‌مین له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه ئاشكراى كرد، ئه‌وان له‌سه‌ر نه‌هاتنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى به فه‌رمى داواى روونكردنه‌وه‌یان له حه‌یده‌ر عه‌بادى كردووه.
به‌كر ئه‌مین و ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید دووپاتیان كرده‌وه كه پێشتر چه‌ندان جار له لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه گره‌نتى ئه‌وه‌یان وه‌رگرتووه كه ئه‌و مووچه‌یه‌ى به‌ر له نه‌ورۆز ده‌گاته هه‌رێمى كوردستان، بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و په‌روه‌رده‌یه، نه‌ك به‌م جۆره‌ى كه دوێنێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایییه‌وه راگه‌یانراوه.
به‌كر ئه‌مین دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌وان داوایان له عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌مباره‌یه‌وه به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ندامانى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بدات.