ئاسانترین ڕێگه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی له‌ش

:: PM:01:30:19/03/2018 ‌
هەمووان دەزانن راهێنان و رێجیمی دروست، زۆرترین ئەنجامیان دەبێ و كێشی لەش بە تەواوی دادەبەزێنن، بەڵام لێرەدا چەند چارەسەرێكی سروشتی و ئاسان دەخەینە روو كە یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدەن، بە شێوەیەكی سروشتی و بەبێ‌ هیچ زیانێك.

یەكەم: هەناسەدانی قووڵ، هەناسەدان بە شێوەی درێژ و قوڵ یارمەتی سییەكان دەدات كە هەموو هەواكەی بكرێتە دەرەوە، ئەمە ڕۆڵێكی زۆر گرنگ دەبینێت لە دابەزاندنی كێشدا، چونكە یارمەتی كشانی سك دەدات لە كاتی هەناسەدانی قووڵدا و لەشت خاو دەكاتەوە كێشی لەش كەم دەكاتەوە و هیلاكی لەش ناهێڵێت لەكاتی ئەنجامدانی كاری قوورسدا.

دووەم:چای سەوز، یەكێكە لە سادەترین چارەسەرەكانی دابەزاندنی كێشی لەش، هیچ كالۆریەكی تێدا نییە و پێكهاتەی خۆراكی گرنگی تێدایە  تەندروستی مرۆڤ باشتر دەكات و كێشی لەشیش كەم دەكاتەوە، شارەزایانی خواردن، خواردنەوەی دوو كووپ چای سەوز لە رۆژێكدا بەباشترین ڕێگا دادەنێن بۆ كەمكردنەوەی كێشی لەش.

سێیەم: هەبوونی كات لە نێوان ژەمەكاندا، بەكارهێنانی ژەمی بچووك و كەم، یارمەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش دەدەن، بۆیە پێویستە لەنێوان خواردنی ژەمەكاندا سێ تا پێنج سەعات هیچ نەخۆیت و بڕێكی زۆریش زەڵاتە و سەوزە لە ژەمەكاندا بەكاربهێنە.

چوارەم: گەدەت بپارێزە، ئەگەر بتەوێت كێشت كەم ببێتەوە، پێویستە بەپێی گەدەت خۆراك بخۆیت و بزانیت بەچەندێك خواردن گەدەت پڕ دەبێت، نابێت زیادەخۆری لە خۆراكدا بكرێت، چونكە چەندان كێشە بۆ گەدە و ڕیخۆڵەكان دروست دەبێت.

پێنجەم: خواردنی دانەێڵە وەكو نانی گەنم یان جۆ، دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و وا دەكات هەستی برسیەتیت كەم ببێتەوە و زۆر گرنگە لە بەیانیاندا بخورێت.

شەشەم: خۆت خۆراك دروست بكە، یەكێك لە هۆكارەكانی زیادبوونی كێش خواردنی خۆراكی ئامادەكراوە، بۆیە پێویستە ژەمەكان خۆت ئامادەی بكەیت، چونكە دڵنیایت لە پاكی و تێكردنی ئەو خۆراكانەی كە بەكاری دەهێنیت یان ئەو بڕە چەوریەی بۆ دروستكردنی خۆراك بەكارت هێناوە.



وشە - ئاوات ئازاد